بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی خه‌ستبوونه‌وه‌ی خوێن ئه‌م خواردنه‌وانه سوودیان هه‌یه
وێستگە ستایل-
دكتۆره مارگریتا كۆرۆلیۆفا پسپۆڕی بواری خۆراك له ڕوسیا ده‌ڵێت" ئاو و شه‌ربه‌تی هه‌نار باشترین جۆری خواردنه‌وه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌ستی خوێن"
ئه‌م پسپۆڕه له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فیزۆنیدا ده‌ڵێت" چاودێری كردنی خه‌ستی خوێن زۆر گرنگه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به خه‌ستبوونه‌وه‌ی خوێن، هه‌ر یه‌ك كیلۆگرام له كێشی له‌ش پێویستی به 33 مللیتر شله‌مه‌نی هه‌یه و باشترین خواردنه‌وه‌ش ئاوه"
ده‌شڵێت" خوێنی خه‌ست مه‌ترسی جه‌ڵده زیاد ده‌كات، به‌ڵام خواردنه‌وه‌ی ئاو یارمه‌تیده‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌ستی خوێن و كردنه ده‌ره‌وه‌ی ژه‌هری له‌ش"
جگه له ئاو له‌ناو شه‌ربه‌تی هه‌ناردا ترشی ئه‌مینی پێویست هه‌یه كه یارمه‌تی ڕێكخستنی كاری دڵ و ملوله‌كانی خوێن ده‌دات و هاوكار ده‌بێت له به‌رهه‌مهێنانی خانه‌كانی خوێن، ئه‌م شه‌ربه‌ته كۆمه‌ڵه‌ی ڤیتامین B تیادایه زۆر به‌سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان سه‌روو 50 ساڵه.
شه‌ربه‌تی چه‌وه‌نده‌ر یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و خواردنه‌وه به‌سوودانه‌ی ژه‌هر و خوێ و كانزای قورسی له‌ش ده‌كاته ده‌ره‌وه و ئاستی چه‌وری خوێن كۆنتڕۆڵ ده‌كات.
PM:10:10:27/07/2022
ئه‌م بابه‌ته 1816
جار خوێنراوه‌ته‌وه