‌چۆنیه‌تی خۆپاراستن له‌ زیانه‌كانی تیشكی خۆر

وێستگە ستایل-

تیشکی خۆر (هەتاو) سوودی هەیە بۆ مرۆڤ بۆ پتەوبوونی لاشە، لەوانەیە بۆ بەرگری جەستەش دژی مشەخۆر، بەڵام گرنگتین سوودی ئەوەیە بۆ نەخۆشی کەمی ڤیتامینە، دكتۆر زانیار پزیشکی پسپۆڕی هەناوی له‌م بابه‌ته‌دا ڕێنمایی تایبه‌ت له‌باره‌ی‌ زیانه‌كانی تیشكی خۆر و چۆنیه‌تی خۆ پاراستن له‌ زیانه‌كانی ئه‌م تیشكه‌ ده‌خاته‌ ڕوو.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" ئەم هەتاوە دایم هەڵگری تیشکی سەروو وەنەوشەییە (یو ڤی)  بە تایبەت لە هەندێک کاژێردا."

 تیشکی سەروو وەنەوشەیی زیانێکی یەکجار زۆری هەیە بۆ پێستی مرۆڤ، لەوانە:
1-سووتان بە خۆر
2- درووست بوونی چرچی دەم و چاو (فۆتۆ ئەیجینگ) > پیربوون بە هەتاو
3- ڕەنگ بوونی پێست بە پەڵەی ناشرین 
4- شێرپەنجەکانی پێست

خۆ پاراستن: دوو جۆر خۆ پاراستن هەیە لەم بەڵایە!
1- خۆ پاراستنێکی سرووشتی: پێستی مرۆڤ وا درووست کراوە کە تا ڕادەیەکی کەم دەتوانێت بەرگری بگرێت دژی تیشکی خۆر، ئەویش بە خۆ تاریک کردنی کە ووردە ووردە پێستەکە لە سپییەوە دەگۆرێت بۆ ئەسمەر. هەتا پێست بۆر و ئەسمەر بێت بەرگری باشترە لە بەرمابەر خۆر، بەڵام زانست سەلماندوویەتی ئەم بەرگرییە کاتییە، گەر ئەو مرۆڤێکی ئەسمەر ماوەیەکی زۆر لەبەردەم هەتاو بێت،ئەویش هەمان شێوە مەترسی نەخۆشیەکانی لەسەرە کە باسم کردن.

رێژەی ئەسمەریش بەم شێوەیەیە لە مرۆڤد، لە خراپەوە بۆ باشتر:
١- ئەلبینۆکان: ئەوانەی پێستیان و قژیان بەهۆی نەخۆشییەکی بۆماوەوە تەواو سپی و بێ ڕەنگە، لە هەمووان زیاتر مەترسییان لەسەرە
٢- سپی پێستەکان و پێست کاڵەکان
٣- قژ زەرد و قژ سوورەکان
٤- پێست ئەسمەرەکان
٥- ڕەش پێستەکان وەکو ئەفریقی
( میلەتی خۆمان ڕەش پێستی تیا نییە، بۆیە زۆبەی هەرە زۆرمان لە جێی مەترسیین)

2- خۆ پاراستنی دەستکرد:  
-بە بەکار هێنانی دژە خۆر، لای خۆمان زۆر گرنگە هەر کەس چووە دەرەوە کرێمی دژە خۆر بەکار بهێنێت لە نێوان کاژێرەکانی ٧،٣٠ بەیانی بۆ ٥،٣٠ ی پاش نیوەڕۆ. 
-ئه‌گەر دژە خۆرت دەست نەکەوت یان توانای کڕینت نەبوو، هەوڵ بدە جلەکانت قۆڵی داپۆشراو بێت، بۆ دەم و چاویشت یان چەتر بەکار بهێنە، یان کڵاوی کاسکەیت یان کڵاوی جووتیارەکان کە بە چوار دەوری سەری مرۆڤەکەوەیە و لە هەموو جلەکان باشترە. 

چارەسەر: کە پێستت هەتاو نەخۆشی خست و پیری کرد،هەرگیز چاک نابێتەوە،بەڵام دەکرێت پزیشکانی پێست بۆ ڕاگرن یان جوانی بکەنەوە و پەڵەکانت بۆ لابەرن، بەڵام مەترسی نەخۆشییە خراپەکان وەکو خۆی دەمێنێت!


PM:07:20:27/07/2022


ئه‌م بابه‌ته 1324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌