‌ئه‌م كه‌سانه‌ باشتر وایه‌ هه‌نگوین نه‌خۆن

وێستگە ستایل-

دكتۆره‌" ناتلیا كرۆگلۆفا" پسپۆڕی خۆراكی ڕوسی هۆشداری ده‌داته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ گرفتی كێشی زیادده‌ و نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه‌ بڕێكی زۆر له‌ هه‌نگوین نه‌خۆن.

له‌ دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فیزۆنیدا ئه‌م پسپۆڕه‌ ده‌ڵێت" هه‌نگوین یه‌كێكه‌ له‌و جۆر خۆراكانه‌ی‌ نزیكه‌ له‌ شه‌كری ئاساییه‌وه‌ و كالۆری زۆری تیادایه‌، هه‌ندێك له‌ توشبووانی ته‌خۆشی شه‌كره‌ لایان وایه‌ هه‌نگوین جێگره‌وه‌یه‌كی باشتره‌ له‌جیاتی شه‌كر، چونكه‌ كالۆری و كاربۆهیدراتی سادده‌ی‌ كه‌متر تیادایه‌"

ده‌شڵێت" هه‌ندێك له‌ توشبووان به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ خواردنی هه‌نگوین له‌ شه‌كر باشتره‌ به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ باش نییه‌، چاكتر وایه‌ ئه‌م كه‌سانه‌ هه‌نگوین به‌ بڕێكی كه‌م بخۆن له‌ ڕۆژێكدا كه‌وچكێكی چا زیاتر نه‌خورێت.

باشتر وایه‌ هه‌نگوین گه‌رم نه‌كرێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك و منداڵان له‌ یه‌كه‌م ساڵی ته‌مه‌نیان هه‌نگوینان پێ نه‌درێت.



PM:06:57:27/07/2022


ئه‌م بابه‌ته 1016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌