‌یه‌كه‌م نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی دڵ بۆ توشبوویه‌ك به‌ ئایدز ئه‌نجامدرا

وێستگە ستایل-

یه‌كه‌م نه‌شته‌رگه‌ری چانده‌وه‌ی‌ دڵ له‌ جیهاندا بۆ توشبوویه‌ك به‌ نه‌خۆشی ئایدز له‌ سه‌نته‌ری "مۆنتیفیۆر ی ته‌ندروستی" له‌ برۆنكس ئه‌نجامدرا.

نه‌خۆشه‌كه‌ له‌ 60 ساڵه‌كانی ته‌مه‌نیدا بووه‌ و توشی سست بوونی دڵی بووه‌، مانگی 4 ی ئه‌مساڵیش نه‌شته‌رگه‌ری چاندنه‌وه‌ی‌ دڵی بۆ ئه‌نجامدرا.

نه‌شته‌رگه‌ری چاندنه‌وه‌ی‌ دڵی ئه‌م نه‌خۆشه‌ 4 كاتژمێری خایاندوه‌ و پێنج هه‌فته‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ ماوه‌ته‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر له‌ژێر ڕێنمایی پزیشك و په‌رستاره‌كان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ چاندنه‌وه‌ له‌ مۆنتیفۆری.

 مۆنتیفۆری یه‌كێكه‌ له‌و 25 سه‌نته‌ره‌ی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا تایبه‌ت كراوه‌ به‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌ ئاڵۆزه‌كان، چه‌ندین مرۆڤ له‌مردن ڕزگاركراون له‌ڕێی دووباره‌ چاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌ندامێك له‌ ئه‌ندامه‌كانی له‌ش.


PM:12:42:27/07/2022


ئه‌م بابه‌ته 1484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌