20 هه‌نگاو بۆ ئه‌وه‌ی له نەخۆشی شێرپەنجه پارێزراوبیت
وێستگە ستایل-
شێرپه‌نجه یه‌كێكه له نه‌خۆشییه بڵاوه‌كان له ئێستادا كه چاره‌سه‌ری بنه‌بڕی نیه، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر ئـاکۆ پزیشکی نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان چه‌ند خاڵێك وه‌ك ڕێنمایی پێشكه‌ش به هاوڵاتیان ده‌كات.
1- رۆن دوای بەکارهێنانی بەکاری مەهێنه‌ره‌وه.
2- دوور کەوتنەوە لە خواردنی موعەلەب.
3- ئه‌گەر بکرێت پێدانی تەنها شیری دایک بە منداڵ .
4- دوور کەوتنەوە لە خواردنەوە غازیەكان.
5- هەتا دەتوانی دوور بکەرەوە لە شەکر چونکە وەک زەهر دادەنرێت بۆ لەش.
6- دوور کەوتنەوە لە خواردنەوەی مەی.
7- گەرم کردنەوەی خواردنی بەستوو زیانی هەیە.
8- هەڵگردنی ئاو لە بلاستیک زیانی هەیە.
9- دوور کەوتنەوە لە هەموو جۆرێکی حەبی مەنع.
10- چا لە کووپی پلاستیکدا مەخۆ.
11- خوادنەوەی ئاوی زۆر بە تایبەتی لە بەیانیان پێش نان خواردن سوودی زۆرە باشترە ئاوەکە زۆر سارد نەبێـت.
12- خواردنی هەنگوین، ئه‌گەر بکرێت لە بری شەکر بەکار بێـت.
13- خواردنی بابەتی پاقلەمەنیەکان لە جیاتی گۆشتی سـوور.
14- بەکار نەهێنانی مایکرۆوەیــڤ .
15- خواردنی گەرم لە قاپی پلاستیکدا مەخـۆ.
16- دەرمان تا پێویست نەکات وە بە رێنمای پزیشکی پسپۆر نەبێت بەکاری مەهێنە، بۆ نموونە پێویست ناکات بۆ هەموو پەتاێک دەرمان بەکار بهێنیـت.
17- زۆر خواردنی میوە بە هەموو جۆرەکانییەوە سوودێکی زۆری هه‌یە.
18- دوور کەوتنەوە لە خواردنی چپسی پەتاتـە .
19- دوور کەوتنەوە لە خواردنی سوورەوە کـــراو.
20- تا دەتوانی لە جگەرە کێشان دوور بکەرەوە،ئه‌گەر دەکرێت هاورێی جگەرەکێشت نەبێت.
21- وەرزش کـردن
22- خۆت لە قەڵەوی بپارێـزە.
PM:07:08:26/07/2022
ئه‌م بابه‌ته 2492
جار خوێنراوه‌ته‌وه