هۆكارهكانی هەڵوەرینی قژ پاش منداڵبوون
وێستگە ستایل-
زۆربوونی هەڵوەرینی قژ دوای منداڵبوون کێشەی زۆربەی خانمانە، دكتۆره سۆزان پزیشکی نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی لهم بابهتهدا هۆكارهكانی هەڵوەرینی قژ پاش منداڵبوون دهخاته ڕوو.
ئهم پزیشكه دهڵێت" هۆکارەکەشی بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوە کە لەکاتی دووگیانیدا قەبارە و جوڵەی خوێنی لەش زیاددەکات کە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هەڵوەرینی قژ، بۆیە دوای منداڵبوون بەهۆی کەمبوونەوەی قەبارە و جوڵەی خوێن و کەمبوونەوەی ڕێژەی هۆرمۆنی ئیسترۆجین قژ هەڵوەرین زیاددەکات وە تا ۲ بۆ ۳ مانگ دوای منداڵبوون بەردەوام دەبێت ، وە قژت ئەگەڕێتەوە باری ئاسایی لەماوەی ٦ بۆ ۱۲ مانگ دوای منداڵبوون."
چەند ڕێنماییەک بۆ کەمکردنەوەی هەڵوەرینی قژ دوای منداڵبوون.
1-گرنگی بە قژت بدە و بەرهەمی باش بەکاربهێنە و بە ئاوی زۆر گەرم سەرت مەشۆ.
2-خواردنی باش و تەندروست بخۆ
3-ئەتوانی ڤیتامین و موقەوی بەکاربهێنیت، بەتایبەت بایۆتین، زینک، ڤیتامین A ، C ، D ، E
4-سترێس و قەلەقی کەمبکەرەوە.
5-ستایلی ژیانت باشتر بکە.
PM:04:29:26/07/2022
ئهم بابهته 848
جار خوێنراوهتهوه