‌ئه‌م كه‌سانه‌ نابێت قاچیان تیشكی خۆر لێی بدات

وێستگە ستایل-

دكتۆر ئارمین ئه‌فاكیان، پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ر ملوله‌كانی خوێن له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌" بیرۆگۆف" هۆشداری ده‌داته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ گرفتی ده‌والی قاچه‌كانیان هه‌یه‌، قاچیان نه‌ده‌نه‌ به‌ر تیشكی خۆر چونكه‌ ئه‌مه‌ ژیانیان ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی‌ داتاكان نزیكه‌ی‌70-80% ئافره‌تان و 40-50 % ی پیاوان به‌ده‌ست فراوانبوونی ملوله‌كانی خوێن ده‌ناڵێنن له‌ قاچیاندا، ئه‌و كاته‌ی‌ ئه‌م نه‌خۆشانه‌ خۆیان بده‌نه‌ به‌ر تیشكی خۆری ڕاسته‌وخۆ ئه‌وه‌ ملوله‌كانی خوێنیان زیانی به‌رده‌كه‌وێت.

ئه‌م پسپۆڕه‌ ده‌ڵێت" توشبووان به‌ نه‌خۆشی ده‌والی ئه‌گه‌ری زۆره‌ له‌ وه‌رزی هاویندا توشی هه‌وكردنی دیواری ملوله‌ی‌ خوێنی قاچیان ببن دواتر ببێته‌ هۆی جه‌ڵده‌ و مه‌ترسی ڕاسته‌قینه‌ له‌سه‌ر ژیانیان دروست بكات، باشتر وایه‌ قاچیان ڕاسته‌وخۆ تیشكی خۆری به‌رنه‌كه‌وێت "

ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌ی‌ شێوه‌ ئه‌ستێره‌ی‌ ڕه‌نگ شین و تۆخ به‌ره‌و وه‌نه‌وشه‌ی‌ كاتێك به‌ ده‌ست لێدان هه‌ستی پێنه‌كرێت سه‌ره‌تای گرفتی ده‌والیه‌ و پێویستی به‌ چاره‌سه‌ر و سه‌ردانی پزیشك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ گرفته‌كه‌ په‌ل نه‌هاوێت بۆ نه‌خۆشی ده‌والی.


PM:12:31:26/07/2022


ئه‌م بابه‌ته 4284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌