توێژینه‌وه‌یه‌ك: باڵا به‌رزه‌كان ئه‌گه‌ری توشبوونیان به نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان زۆره
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی ئاشكرای كردوه كه‌سانی باڵا به‌رز مه‌ترسی توشبونیان به چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی هه‌مه‌چه‌شن زۆرتره به‌راورد به كه‌سانی باڵا به‌رز.
ده‌رئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه له گۆڤاری " PLOS Genetics" ئه‌مه‌ریكی زانستیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه" ئه‌و كه‌سانه‌ی باڵایان به‌رزه ئه‌وه مه‌ترسی توشبونیان به نه‌خۆشیی تێكچوونی لێدانه‌كانی دڵ و له‌رزینی گوێچكه‌له‌كانی دڵ و ده‌والی ملوله‌كانی خوێن و به‌رزی په‌ستانی خوێن و كۆلیسترۆڵ زۆره"
توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك توێژه‌ر له زانكۆی كۆلۆرادۆ ی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامدراوه و تیایدا هاتووه" ئه‌گه‌ری زیان گه‌یشتن به ده‌ماره‌كان و هه‌وكردنی پێست و ئێسك" له كه‌سانی باڵا به‌رزدا زیاتره.
دكتۆر سریدهاران راگافان سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ڵێت" كۆنتڕۆڵكردنی بۆهێڵی سه‌ر كرۆمۆسۆمه‌كان بابه‌تێكه له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نییه به‌ڵام كه‌سانی باڵا به‌رز ده‌توانن چه‌ند ڕه‌فتارێكی ڕۆژانه‌ی خۆیان بگۆڕن بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوونیان به چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك كه‌م ببێته‌وه"
PM:06:13:06/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 2344
جار خوێنراوهتهوه