وهڵامی چهند پرسیارێك لهسهر نهخۆشی شهقیقه له منداڵدا
        
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
شەقیقە یەکێکە لەھۆکارە بەربڵاوەکانی سەرئێشە، کەوەکو نۆرە ماوەماوە دێتەوە بۆ نەخۆشەکە، دكتۆر ڕهزا پسپۆڕی نەخۆشی مناڵان و تازەلەدایک بوو لهم بابهتهدا وهڵامی چهند پرسیارێك لهسهر ئهم نهخۆشییه دهداتهوه.
	
1- ئایا شەقیقە لەمناڵاندا ڕوو دەدات؟
- بەڵێ ڕووئەدات و زۆر بەربڵاویشە، ڕێژەکەی ٣.٥-٥ ٪ ە، لەکچاندا زۆرترە .
- دوولەسەر سێی نەخۆشەکان یەکێک لەخێزانەکیدا شەقیقەی هەیە، واتا خێزانیە.
	
2- نیشانەکانی چین؟
1- نۆرەی سەرئێشەی توند کە ٤-٧٢ سەعات ئەخایەنێ ، ٥جار یان زیاتر.
2- سەرئێشە کە هەردوولای سەر یان یەک لای سەرئەگرێتەوە و توندییەکەی مامناوەند بۆ زۆر توندە، بەچالاکی ئاسایی رۆژانە  زیاد دەکات.
3-ڕشانەوەو دڵ تێکچوونی لەگەڵە 
4-لەوانەیە بەڕووناکی و دەنگی بەرز زیاد بکات.
5-بێ هێزبوون و رەنگ سپی بوون 
ئەو نیشانانە لەوانەیە هەرهەمووی بەیەکەوە ، یان چەن نیشانەیەکی بەیەکەوە هەبێت .
	
3-جیاوازی شەقیقەی مناڵان چیە لەگەڵ گەوراندا؟
- لەمناڵاندا زیاتر هەردوولای سەر ئەگرێتەوە و نیشانەکانی جۆگەی هەرسی وەکو دڵتێکچوون و رشانەوەو سک ئێشەی  زیاترە لەچاو شەقیقەی گەوراندا.
	
4-ئەو هۆکارانە چین کە شەقیقە زیاد ئەکەن ؟
1- پەنیر
2-چوکولاتە
3-لەدەست چونی ژەمی خواردن
4-کەم خەوی
5- سترێس 
	
تێبینی: شەقیقە بە پشکنینی خوێن و ئەشیعە دیاری ناکرێت و بەنیشانەکانی و مێژووی نەخۆشیەکە دیاری ئەکرێت.
	
5-چارەسەر چیە؟
-دوورکەوتنەوە لەھیلاکی و ترس و ئەو ھۆکارانەی شەقیقە زیاد ئەکەن، ھەروەھا چارەسەر بەدەرمان کەپسپۆری مناڵان دیاری ئەکات.
	
* ھەموو سەرئێشەیەکیش شەقیقە نیە و سەرئێشەش لەمناڵاندا نابێ فەرامۆش بکرێ بەتایبەت  ئەگەر:
1-بەیانیان لەخەو ھەستاو دڵتێکچون و ڕشانەوەی لەگەڵبوو.
2- ئەگەر نیشانەدەمارییەکانی وەکو گەشکەو جوڵەی نائاسایی پەلەکان و تێکچونی ھاوسەنگی و دووان بینینی لەگەڵبوو .
3- تێکچونی ھۆشداری لەگەڵ بوو.
4- کێشەی بینینی لەگەڵ بوو .
5-تای بەرزی لەگەڵ بوو.
 
        
        PM:05:34:20/09/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									2880
 جار خوێنراوهتهوه