به‌وێنه...نهێنیه‌كی ژاپۆنیه‌كان ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كلیلی دواخستنی پیر بوونی مرۆڤی ئاشكرا كردوه ئه‌ویش جۆره ڕوه‌كێكی ژاپۆنیه كه به "Ashitaba" ناسراوه.
توێژه‌ره‌وه‌كان له زانكۆی "Graz" له نه‌مسا ئاشكرایان كردوه جۆرێك پێكهاته كه به "DMC" ناو ده‌برێت له‌ناو ئه‌م ڕوه‌كه‌دا هه‌یه و توانای درێژكردنی ته‌مه‌نی مرۆڤی هه‌یه.
ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری "Nature Communications" بڵاوكراوه‌ته‌وه و توێژه‌ره‌وه‌كان پێكهاته‌ی ناو ئه‌م ڕوهكهیان له‌سه‌ر مشكی تاقیگه و مێشی میوه و جۆرێ كرم تاقیكردۆته‌وه و ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه پێكهاته‌ی كیمیاوی جۆری dmc ناو ئه‌م ڕوه‌كه توانای درێژكردنی ته‌مه‌نی ئه‌و ئاژه‌ڵ و كرمانه‌ی هه‌بووه به‌ڕێژه‌ی %20 كه له‌سه‌ریان تاقیكراوه‌ته‌وه و جگه له‌وه‌ش دڵی مشكه‌كان له نه‌خۆشی پاراستوه و په‌ستانی خوێنی ئاسایی كردونه‌ته‌وه.
زاناكان باس له‌وه ده‌كه‌ن پێكهاته‌یDMC ناو ئه‌م ڕوه‌كه توانای نوێكردنه‌وه‌ی خانه كۆن و لهناوچوهكانی جه‌سته‌ی مرۆڤی هه‌یه و ده‌توانێت به خانه‌ی زۆر ته‌ندروست بیگۆڕێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌نجامه‌كان پێویستیان به چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی دیكه ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی دوستی ئه‌م مادده‌یه بۆ له‌شی مرۆڤ ئاشكرا بكرێت.
AM:09:24:23/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 2748
جار خوێنراوهتهوه