تەلەسکۆپی جەمسەری باشوور ڕوونترین نەخشەی دابەشبوونی ماددەی لە گەردووندا بڵاوکردەوە
وێستگە ستایل-
تەلەسکۆپی جەمسەری باشوور ڕوونترین نەخشەی دابەشبوونی ماددەی لە گەردووندا بڵاوکردەوە
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
تیمێکی زانستیی نێودەوڵەتی کە توێژەرانی نزیکەی 30 دامەزراوەی زانستی لەخۆدەگرێت، نەخشەیەکی زۆر وردی بڵاوکردەوە کە چۆنیەتی دابەشبوونی ماددە لە سەرتاسەری گەردووندا پیشان دەدات.
نەخشەکە بە سوودوەرگرتن لە چاودێرییەکانی تەلەسکۆپی جەمسەری باشوور لە ئەنتارکتیکا دروست کراوە. زانایان لێکۆڵینەوەیان لەوە کردووە کە چۆن ڕووناکیی دێرینی پاشخانی مایکرۆوەیڤی گەردوونی لە کاتی گەشتکردنی بە ناو گەردووندا، بەهۆی کاریگەریی کێشکردنی ماددەوە چەماوەتەوە. ئەم دۆزینەوانە ڕێگەیەکی نوێ دەخەنە بەردەست بۆ لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی گەشەکردنی گەلەئەستێرەکان و پێکهاتە گەورەکانی گەردوون بە درێژایی ملیاران ساڵ، هەروەها دەتوانن یارمەتی توێژەران بدەن بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارە گرنگەکان دەربارەی گەشەسەندنی گەردوون.
ماڵپەڕی فیز دۆت ئۆرگ (Phys.org)
PM:09:34:25/11/2026
ئهم بابهته 64
جار خوێنراوهتهوه