ژاپۆن نموونەیەکی سەرەتایی گالیسکەیەکی نوێی مانگ بۆ گەڕان بەدوای ئاودا ئاشکرا دەکات
وێستگە ستایل-
ژاپۆن نموونەیەکی سەرەتایی گالیسکەیەکی نوێی مانگ بۆ گەڕان بەدوای ئاودا ئاشکرا دەکات
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ژاپۆن نموونەی سەرەتایی گالیسکەیەکی نوێی مانگی نمایش کرد، کە بۆ گەڕان لە جەمسەری باشووری مانگ و پشکنینی سەرچاوە ئەگەرییەکانی ئاو لە ژێر ڕووی مانگدا دیزاین کراوە.
پڕۆژەکە کە بە «LUPEX» ناسراوە، بە هاوکاریی نێوان ژاپۆن و هیندستان پەرەی پێدەدرێت و بڕیارە گەشتەکە لە ساڵی 2028 ئەنجام بدرێت. گالیسکەکە پشکنین بۆ خاکی مانگ دەکات، نموونە کۆدەکاتەوە و لێکۆڵینەوە لە بڕی ئەو ئاوە دەکات کە ڕەنگە لە ناوچە هەمیشە تاریکەکاندا هەبێت. زانایان پێیان وایە بوونی ئاو لەسەر مانگ دەکرێت لە داهاتوودا یارمەتیدەر بێت بۆ بەرهەمهێنانی ئۆکسجین و سووتەمەنیی مووشەک، ئەمەش پشتگیریی لە ئەنجامدانی گەشتە ئاسمانییە درێژخایەنەکان دەکات.
ئاژانسی فرانس پرێس (AFP)
PM:09:33:25/11/2026
ئهم بابهته 56
جار خوێنراوهتهوه