‌دوو کەشتییە ئاسمانییەکەی پڕۆژەی ESCAPADEی ناسا بەرەو مەریخ بەڕێکەوتن

وێستگە ستایل-

دوو کەشتییە ئاسمانییەکەی پڕۆژەی ESCAPADEی ناسا بەرەو مەریخ بەڕێکەوتن


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


دوو کەشتییە ئاسمانییەکەی سەر بە ئەرکی ESCAPADEی ئاژانسی ناسا، قۆناغی هەستیاریداگیرساندنی بزوێنەرەکانیان بۆ دەرچوون بەرەو مەریخ بە سەرکەوتوویی تێپەڕاند، ئەمەش وەرچەرخانێکی گەورەیە لە گەشتی گەڕان بەدوای هەسارە سوورەکەدا.


کۆمپانیای Rocket Lab لە ١٠ی تشرینی دووەم ئەم دەستکەوتەی ڕاگەیاند و پشتڕاستی کردەوە کە هەردوو کەشتییەکە، بە ناوەکانی Blue و Gold، مانۆڕەکانیان لە کاتی تێپەڕین بە نزیک زەویدا لە ٧ و ٩ی تشرینی دووەم تەواو کردووە.


ئەم ئەرکە ستراتیژێکی نوێ پەیڕەو دەکات کە هێزی کێشکردنی زەوی و داگیرساندنی بزوێنەرەکانی کەشتییەکان تێکەڵ دەکات بۆ ئەوەی بەرەو هەسارەی مەریخ ئاڕاستە بکرێن؛ کاتێک کەشتییەکان دەگەنە هەسارەکە، لێکۆڵینەوە لە بەرگە موگناتیسییەکەی دەکەن و تاوتوێی ئەوە دەکەن کە چۆن بای خۆری گەردیلە بارگاویکراوەکان لە چینی سەرەوەی بەرگەهەواکەی دادەبڕێت.


ئەم چاودێرییانە یارمەتیی زانایان دەدەن تێبگەن مەریخ چۆن بەشێکی زۆری بەرگەهەوای دێرینی خۆی لەدەستداوە و ژینگەی بۆشایی ئاسمانی بە تێپەڕبوونی کات چۆن گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە.


پێشبینی دەکرێت کەشتییە ئاسمانییەکان لە ئەیلوولی ٢٠٢٧ بگەنە خولگەی مەریخ، بەمەش زانیاریی بەنرخ بۆ ئەرکە ڕۆبۆتی و مرۆییەکانی داهاتوو دەستەبەر دەکەن.


ئاژانسی ناسا و کۆمپانیای Rocket Lab


PM:11:46:10/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 52 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل