‌لێکۆڵینەوەیەکی نوێی بیرکاری گومان دەخاتە سەر پێویستیی بوونی وزەی تاریک

وێستگە ستایل-

لێکۆڵینەوەیەکی نوێی بیرکاری گومان دەخاتە سەر پێویستیی بوونی وزەی تاریک


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


توێژەران لە زانکۆی کالیفۆرنیا دەیڤس بەڵگەیەکی بیرکارییان پێشکەش کردووە کە ئاماژەنبەوە دەکات، فراوانبوونی خێرای گەردوون ڕەنگە لە ڕێگەی خودی هاوکێشەکانی کێشکردنیبئەنیشتاینەوە شیبکرێتەوە بەبێ پێویستبوون بە چەمکی وزەی تاریک.


لە زانستی گەردوونناسی هاوچەرخدا، وزەی تاریک وەک هۆکاری سەرەکی بۆ کشانی خێرای گەردوون دادەنرێت، کە بەشێکی زۆری پێکهاتەی گەردوونی پێ دەبەسترێتەوە.


توێژینەوەکە بە وردی پشکنین بۆ جێگیریی بیرکارییانەی ئەو مۆدێلە باوانە دەکات کە لە گەردوونناسیدا پشتیان پێ دەبەسترێت، و بەشێک لە چوارچێوە پەسەندکراوەکان دەخاتە ژێر پرسیارەوە کە بوونی وزەی تاریک بە بنەما وەردەگرن.


چەمکی وزەی تاریک لە کۆتاییەکانی سەدەی ڕابردووەوە وەک ڕوونکردنەوەیەک بۆ کشانی گەردوون هاتە کایەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی تا ئێستا بە ڕاستەوخۆ نەدۆزراوەتەوە، هەمیشە جێگەی مشتومڕی تیۆری بووە.


ئەم پێشنیازە لە ئێستادا وەک تێڕوانینێکی بیرکاری و تیۆری دەمێنێتەوە نەکbجێگرەوەیەکی یەکلاکەرەوە بۆ بیردۆزە گەردوونییە باوەکان، و پێویستی بە تاقیکردنەوە و لێکۆڵینەوەی زیاتری سەربەخۆ دەبێت بۆ سەلماندنی ڕاستییەکەی.


ساینس دەیلی — توێژینەوەیەک لە زانکۆی کالیفۆرنیا، دەیڤس، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦.


PM:11:50:29/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل