ئەرکی کەشتیی جۆنۆی ناسا پەردە لەسەر قەڵغانی نادیار و ئاڵۆزی هەسارەی موشتەری لادەدات
وێستگە ستایل-
ئەرکی کەشتیی جۆنۆی ناسا پەردە لەسەر قەڵغانی نادیار و ئاڵۆزی هەسارەی موشتەری لادەدات
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
کەشتیی ئاسمانیی جۆنۆی سەر بە ئاژانسی ناسا چاودێری و داتای نوێی لەسەر قەڵغانی موگناتیسیی هەسارەی موشتەری تۆمار کردووە، لەو سنوورە نادیارەی کە باکانی خۆر بەر بەرگە موگناتیسییەکەی دەکەون.
کەشتیی جۆنۆ بۆ لێکۆڵینەوە لە نهێنییەکانی دروستبوون، پێکهاتە و کایە موگناتیسییە بەهێزەکەی موشتەری ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کراوە و بەردەوامە لە گواستنەوەی زانیاریی ورد.
توێژەران ئاشکرایان کردووە کە شەپۆلە پلازماییە ئاڵۆزەکان و چەندین ناوچەی بەریەککەوتن، دەبنە هۆی خاوکردنەوە و گەرمکردنی ئەو گەردیلە بارگاویکراوانەی لەنخۆرەوە دێن، بە جۆرێک کایە موگناتیسییە مەزنەکەی موشتەری سیستەمێکی زۆر ئاڵۆزترنلەوەی زەوی دروست دەکات.
هەسارەی موشتەری خاوەنی بەهێزترین کایەی موگناتیسییە لە کۆمەڵەی خۆردا، وبلێکۆڵینەوە لە کارلێکەکانی لەگەڵ تیشکەکانی خۆردا دەروازەیەکی زانستیی گرنگە بۆنتێگەیشتن لە هەسارە گازییەکان.
دەرەنجامی ئەم لێکۆڵینەوەیە جگە لە ئاشکراکردنی تایبەتمەندییەکانی موشتەری، دەتوانێت یارمەتی زانایان بدات لە سروشتی شەپۆلە بەهێزەکانی پەیوەست بە ڕووداوەنگەردوونییە سەختەکان بگەن، لەوانەش دیاردەی تەقینەوەی ئەستێرەکان.
ساینس دەیلی — توێژینەوەیەک لە زانکۆی ئایۆوا، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦.
PM:11:50:29/10/2026
ئهم بابهته 200
جار خوێنراوهتهوه