کەشتیی بارهەڵگری سپەیسئێکس تاقیکردنەوە پزیشکییە نوێیەکانی گەیاندە ئیستەگەی ئاسمانی
وێستگە ستایل-
کەشتیی بارهەڵگری سپەیسئێکس تاقیکردنەوە پزیشکییە نوێیەکانی گەیاندە ئیستەگەی ئاسمانی
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
لە نێو بارە زانستییەکەدا ئامێر و ماددەی پێویست بۆ دروستکردنی دەستکردی پەردەی بینین، نموونەی سێڕەهەندی بافتی دڵ و مۆدێلی بچوکی بافتی مێشک هەبوو. زاناکان هیوادارن ئەم تاقیکردنەوانە یارمەتییان بدەن لە تێگەیشتن لە نەخۆشییە دەمارزانییەکان و باشترکردنی ڕێگاکانی تاقیکردنەوەی دەرمان.
بە تایبەتی، ئۆرگانۆیدی مێشک، کە نموونەیەکی سێڕەهەندی و بچووکە لە بافتی مێشک لە خانەکانەوە دروست دەکرێت، دەتوانێت بۆ لێکۆڵینەوە لە نەخۆشییەکانی ئەلزهایمەر، پارکینسۆن و هەندێک نەخۆشیی دەمارزانیی تر بەکاربهێنرێت.
هەروەها کەشتییەکە کۆمەڵێک پانێڵی خۆری نوێی گەیاندووە کە دەتوانن توانای بەرهەمهێنانی کارەبای ئیستەگەکە زیاد بکەن. ئەم پڕۆژەیە نیشان دەدات چۆن توێژینەوەی بۆشایی دەتوانێت بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پشتگیریی پەرەپێدانی پزیشکی لەسەر زەوی بکات
PM:11:37:17/10/2026
ئهم بابهته 144
جار خوێنراوهتهوه