کەشتیی دراگۆنی سپەیس ئێکس بە بارێکی نوێی زانستییەوە گەیشتە وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان
وێستگە ستایل-
کەشتیی دراگۆنی سپەیس ئێکس بە بارێکی نوێی زانستییەوە گەیشتە وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
کەشتیی بارهەڵگری دراگۆنی سەر بە کۆمپانیای سپەیس ئێکس بە سەرکەوتوویی لە وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان لەنگەری گرت، و زیاتر لە 6,300 پاوەند خۆراک، کەرەستە و پێداویستی زانستیی گەیاندە دەست تیمی ئەرکی 75.
کەشتییەکە دوای ئەوەی لە ڕێگەی مووشەکی فالکۆن 9ـەوە هەڵدرا، لە بەشی هارمۆنی وێستگەکە جێگیرکرا وەک بەشێک لە سی و پێنجەمین ئەرکی بازرگانی کۆمپانیاکە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ئاژانسی ناسا.
باری کەشتییەکە بریتییە لە سێتی کۆتایی پانێڵەکانی وزەی خۆر، کەرەستە بۆ بەرهەمهێنانی تۆڕی دەستکردی چاو، مۆدێلی سێ ڕەهەندیی ماسولکەی دڵ، لێکۆڵینەوە لە
دروستبوونی جۆرێکی نوێی شووشە و پەرەپێدانی خانە دەمارییەکان بۆ نەخۆشییەکانی زەهایمەر و پارکینسۆن.
کەشوهەوای کەمکێشکردن لە بۆشایی ئاسماندا دەرفەتێکی بێوێنە بە زانایان دەبەخشێت بۆ ئەنجامدانی ئەو تاقیکردنەوە زیندەیی و فیزیاییانەی کە بەهۆی کێشکردنی زەوییەوە ئەنجامدانیان لەسەر زەوی ئەستەمە.
چاوەڕوان دەکرێت کەشتیی دراگۆن تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو لە وێستگەکەدا بمێنێتەوە پێش ئەوەی بە ئەنجامی تاقیکردنەوەکان و پاشماوەی کەشتیوانانەوە بگەڕێتەوە سەر زەوی.
ئاژانسی ناسا / سپەیس ئێکس
PM:11:21:15/10/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه