‌کەشتیوانانی ئەرکى ئارتەمیس ٢ پێنج بروسکەی پێکدادانی بەردە ئاسمانییەکان لەسەر ڕووی مانگ تۆمار دەکەن

وێستگە ستایل-

کەشتیوانانی ئەرکى ئارتەمیس ٢ پێنج بروسکەی پێکدادانی بەردە ئاسمانییەکان لەسەر ڕووی مانگ تۆمار دەکەن


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


ڕاپۆرتە زانستییە سەرەتاییەکانی ناسا لەسەر گەشتی ئارتەمیس ٢ ئاشکرایان کرد، کەشتیوانە ئاسمانییەکان پێنج بروسکەی ڕووناکیی کاتییان لەسەر بەشە تاریکەکەی مانگ بینیوە، کە وا بڕوادەکرێت بەهۆی پێکدادانی بەردی ئاسمانی بچووکەوە دروستبووبن.


ئەم ڕووداوە لە ٧ی نیساندا ڕوویداوە لەو کاتەی مانگ بەردەم خۆری گرتبوو بۆ ماوەی ٥٦ خولەک، و لە کاتی ئەو تاریکاییەدا دوو لە کەشتیوانەکان لە هەمان کاتدا یەکێک لە بروسکەکانیان بە چاوی خۆیان بینیوە.


زانایان مەزەندە دەکەن ئەو تەنە ئاسمانییانەی بەر مانگ کەوتوون قەبارەیان تەنها چەند سانتیمەترێک بووبێت، و ئەم تۆمارکردنە ڕاستەوخۆیە یارمەتی زانایان دەدات خەمڵاندنی باشتر بۆ چڕی کەوتنەخوارەوەی بەردە ئاسمانییەکان بکەن.


ڕووی مانگ بەهۆی نەبوونی بەرگەهەوا بەردەوام ڕووبەڕووی پێکدادانی تەنە ئاسمانییەکان دەبێتەوە، ئەمەش مەترسییەکی بەردەوامە لەسەر کەشتیوانان و کەلوپەلە زانستییەکان لە گەشتە درێژخایەنەکانی داهاتوودا.


ناسا پێشنیار دەکات لە ئەرکەکانی داهاتوودا ئامێری وێنەگرتنی تایبەتمەند بۆ ئەم پێکدادانانە دابنرێت، و ڕووداوەکەش دەریخست کە چاودێری ڕاستەوخۆی مرۆڤ هێشتا بەهایەکی گەورەی لە دۆزینەوە فەزاییەکاندا هەیە.


ئاژانسی فەزایی ناسا (NASA) و تیمی زانستی ئەرکی ئارتەمیس


PM:07:42:12/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل