ناسا دەست بە قۆناغێکی نوێ دەکات لە گەڕان بەدوای هەسارە نامۆکان و ئەستێرەکانیاندا
وێستگە ستایل-
ناسا دەست بە قۆناغێکی نوێ دەکات لە گەڕان بەدوای هەسارە نامۆکان و ئەستێرەکانیاندا
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
ئەرکی نوێی ئاژانسی ناسا بە ناوی "پاندۆرا" بە فەرمی دەستی بە کۆکردنەوەی زانیارییەکان کرد بۆ تێگەیشتن لەو جیهانانەی لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆری ئێمەن و ئەو ئەستێرانەی لە دەوریان دەسووڕێنەوە.
ئەم ئەرکە یەکەم مانگی دەستکردە کە لە چوارچێوەی بەرنامەی "Astrophysics Pioneers"ی ناسا ڕەوانە دەکرێت، کە ئامانجی سەرەکی لێکۆڵینەوەیە لە بەرگەهەوای لانی کەم ٢٠ هەسارەی نامۆ.
زاناکان لە ڕێگەی پاندۆراوە بەدوای نیشانەکانی وەک هەور، تەم و ئاودا دەگەڕێن، هاوکات هەوڵ دەدەن کاریگەریی تیشکی ئەستێرەکان لە سروشتی بەرگەهەوای هەسارەکان جیا بکەنەوە بۆ ئەوەی داتای وردتر بەدەست بهێنن.
ئەم پڕۆژەیە بەشێکە لە هەوڵێکی گەورەتر بۆ گۆڕینی ئاراستەی توێژینەوەکان لە تەنها "دۆزینەوەی هەسارەکان"ەوە بەرەو "تێگەیشتن لە ژینگەی فیزیکی" و پێکهاتەی کیمیایی ئەو جیهانە دوورانە.
چاودێرییەکانی ئەم ئەرکە دەبنە تەواکەری کارەکانی تەلەسکۆپە گەورەکان و هەنگاوێکی گرنگ دەبن بۆ وەڵامدانەوەی یەکێک لە گەورەترین پرسیارەکانی گەردوونناسی: ئایا ئەو ژینگەیەی بۆ ژیان گونجاوە تا چەند لە گەردووندا بڵاوە؟
NASA Science, August 25, 2026
PM:11:12:01/09/2026
ئهم بابهته 28
جار خوێنراوهتهوه