‌بۆنی گەردوون چۆنە ؟ کەشتیوانانی ئاسمان نهێنییەکی سەیر ئاشکرا دەکەن

وێستگە ستایل-

بۆنی گەردوون چۆنە ؟ کەشتیوانانی ئاسمان نهێنییەکی سەیر ئاشکرا دەکەن


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


ڕەنگە زۆرێک وابیربکەنەوە کە بۆشایی ئاسمان هیچ بۆنێکی نییە، بەڵام ئەو کەشتیوانانەی گەشتیان کردووە، ڕاستییەکی تریان بۆ دەرکەوتووە.


کاتێک کەشتیوانەکان لە پیادەڕەوی ئاسمانی دەگەڕێنەوە ناو وێستگەکە، هەست بە بۆنێکی زۆر تایبەت دەکەن کە بە جلەکانیانەوە لکاوە.


ئەو کەسانەی ئەو بۆنەیان کردووە، دەڵێن گەردوون بۆنی وەک "گۆشتی برژاو" یان "ئاسنی گەرمکراو" و "دووکەڵی پێوەنانی ئاسن" وایە.


ئەم بۆنە سەیرە بەهۆی ئەو گەردیلانەوەیە کە لە ئەنجامی مردن و تەقینەوەی ئەستێرەکانەوە دروست دەبن و لە بۆشایی ئاسماندا بڵاودەبنەوە.


ئەم زانیارییە وایکردووە تەنانەت هەندێک کۆمپانیای بەرهەمهێنانی بۆن، هەوڵ بدەن ئەو بۆنە لەسەر زەوی دروست بکەنەوە بۆ ئەوەی خەڵکی هەستی پێ بکەن.


سەرچاوە: ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی (NASA)


PM:11:25:30/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل