‌ژیان لەسەر مەریخ؛ زانایان تا چ ئاستێک دەتوانن خۆیان لەگەڵ ژینگەی سووردا بگونجێنن؟

وێستگە ستایل-

ژیان لەسەر مەریخ؛ زانایان تا چ ئاستێک دەتوانن خۆیان لەگەڵ ژینگەی سووردا بگونجێنن؟


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


خەونی مرۆڤایەتی بۆ ژیان لەسەر هەسارەیەکی دیکە وەک مەریخ خەریکە لە خەیاڵەوە دەبێتە ڕاستی، بەڵام ئەم گەشتە ڕووبەڕووی کۆمەڵێک ئاستەنگی گەورەی زانستی و جەستەیی دەبێتەوە کە زانایان ساڵانێکی زۆرە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەن.


گەورەترین کێشە کە زانایان و گەردوونناسان ڕووبەڕووی دەبنەوە، نەبوونی ئۆکسجین و کەشی شیاوە بۆ هەناسەدان، هەروەها تیشکە گەردوونییە بەهێزەکان کە دەبنە هۆی زیانی کوشندە بۆ جەستەی مرۆڤ، جگە لە کێشەی کێشکردن (جاذبیە) کە لەسەر مەریخ زۆر کەمترە لە زەوی.


زانایان ئێستا کار لەسەر دروستکردنی تاقیگەی تایبەت دەکەن کە بتوانێت ئۆکسجین لە دوانە ئۆکسیدی کاربۆنی مەریخ بەرهەم بهێنێت، هەروەها توێژینەوە لەسەر چۆنیەتی پاراستنی جەستەی مرۆڤ لە ژێر خاکدا دەکەن بۆ ئەوەی لە تیشکە زیانبەخشەکان بەدوور بن.


لە لایەکی ترەوە، لایەنی دەروونی مرۆڤ گرنگییەکی زۆری هەیە، چونکە دابڕان بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە زەوی و ژیان لە ژینگەیەکی داخراودا دەبێتە هۆی دروستبوونی خەمۆکی و کێشەی دەروونی قورس، کە زانایان لە ئێستاوە خەریکی مەشقپێکردنی گەردوونناسانن بۆ ئەو دۆخە.


هەرچەندە تەکنەلۆژیا بەردەوام لە پێشکەوتندایە، بەڵام ژیان لەسەر مەریخ هێشتا وەک گەورەترین تاقیکردنەوە بۆ توانای گونجاندنی مرۆڤ دەمێنێتەوە و ڕەنگە لە دەیەکانی داهاتوودا یەکەم کۆلۆنی مرۆیی لەوێ ببینین.


سەرچاوە: ئاژانسی ناسا (NASA)


PM:07:43:11/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل