‌هۆکارەکانی توشبوون له‌ دڵتێکهەڵاتن و ڕشانەوە

وێستگە ستایل-

دڵتێکهەڵاتن و ڕشانەوە، هۆکارگەلێکی زۆری هەیە ، کە زۆرجار پێویستە پزیشکی پسپۆڕ هۆکارەکەی دەستنیشانی بکات و چارەسەری بکات، هۆکارەکان بە گشتی ئەمانەن كه‌ دکتۆر هیوا، پزیشکی ڕاوێژکاری وردی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر ‏له‌م بابه‌ته‌دا باسیكردوه‌.

1- هۆکارەکانی پەیوەندیدار بە ناوەندە کۆئەندامی دەمارەوە:
1- زەبر بەر سەربکەوێت
2- پەستانی ناومێشک بەرز ببێتەوە
3- شەقیقە
4- تێکچونەکانی باڵانس و گوێ ی ناوەوە

2- هۆکارەکانی میتابۆڵیکی و کوێرە ڕژێنەکان:
1- بەرزبونەوەی تەنی کیتۆن لە خوێندا
2- دووگیانی
3- نەخۆشیەکانی گورچیلە 

3-نەخۆشیە درمیەکان: 
1- هەوکردنی کتوپری گوێ 
2- هەوکردنی ڕیخۆڵە و گەدە
3- هەوکردنی میزەڵدان 

4-نەخۆشی گەدە و ڕیخۆڵەکان :
1- ڕیخۆلە کوێرە
2- هەوکردنی بەردی زراو
3- گیرانی ڕیڕەوی دەرەوەی گەدە 
4- هەوکردنی جگەر
5- گیرانی ڕیخۆڵە
6- دڵەکزێ ی نابرینی 
7- هەوکردنی پەنکریاس
8- نەخۆشیەکانی برینی گەدە 

5-هۆکارە جۆراوجۆرەکان: 
1- دەرمان و ژەهرەکان
2- بۆنە بەهێزە بێزارکەرەکان 
3- دڵتێکهەڵاتن و ڕشانەوەی دوای نەشتەرگەری  


PM:06:23:17/07/2022


ئه‌م بابه‌ته 3864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌