‌مارادۆنا "مه‌چن بۆ ته‌ماشاكردنی ئه‌و فیلمه‌ی‌ له‌سه‌ر ژیانی من دروستكراوه‌"

وێستگە ستایل-


ئه‌ستێره‌ی‌ هونه‌ری تۆپی پێ "دیگۆ مارادۆنا" به‌ گاڵته‌جاڕیه‌وه‌ باس له‌و فیلمه‌ ده‌كات كه‌ له‌سه‌ر ژیانی دروستكراوه‌.

له‌ ڕیكلامێكی فیلمی دیكۆمێنتاری كه‌ ماوه‌ی فیلمه‌كه‌ دوو كاتژمێره‌ و باس له‌ ژیانی تایبه‌تی ئه‌ستێره‌ی‌ ئه‌رجه‌نتینی مارادۆنا ده‌كات و به‌ناوی" دیگۆ مارادۆنا : سه‌ركێش و پاڵه‌وان و فێڵباز" و ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ كه‌ جامي جیهانی بردۆته‌وه‌ له‌ وشه‌ی‌ " فێڵباز" توڕه‌یه‌.

مارادۆنا له‌ دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ كه‌ناڵێكی ته‌له‌فیزۆنی وتویه‌تی" یاری تۆپی پێم كرد و بڕێكی باش له‌ پاره‌م ده‌ست كه‌وت له‌ ڕاكردن  به‌دوای تۆپدا به‌ڵام هه‌رگیز فێڵم له‌ كه‌س نه‌كردووه‌:

و ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر ده‌رهێنه‌ری ئه‌م فیلمه‌ ده‌یه‌وێت له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ بینه‌ر بۆ خۆی بكاته‌وه‌ ئه‌وه‌ پێم وایه‌ ڕێگایه‌كی هه‌ڵه‌ی‌ گرتۆته‌ به‌ر و من هیچكات ئه‌م تایتڵه‌م به‌دڵ نییه‌ و ناچم بۆ ته‌ماشاكردنی فیلمه‌كه‌ و داوا له‌ ئێوه‌ش ده‌كه‌م نه‌چن و ته‌ماشای نه‌كه‌ن"

كابادیا كه‌ ده‌رهێنه‌ری ئه‌م فیلمه‌یه‌ پێشتر باسی له‌وه‌ كردوه‌ كه‌ مارادۆنا ئه‌م فیلمه‌ی‌ نه‌بینیوه‌ و زۆر گرنگ بووه‌ به‌لایه‌وه‌ بۆچوونی ئه‌و بزانێت سه‌باره‌ت به‌ فیلمه‌كه‌، و چه‌ندین وێنه‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ژیانی خێزانی و منداڵه‌كانی كه‌ نه‌یبینیوه‌ و ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ زۆر هه‌ستیار بێت بۆی"

مارادۆنا له‌ ئێستادا وه‌ك ڕاهێنه‌ری تۆپی پێی مه‌كسیك كارده‌كات و له‌ یه‌كه‌م نمایشی ئه‌و فیلمه‌ی‌ كه‌ تایبه‌ت له‌سه‌ر ژیانی كراوه‌ نه‌چووه‌ بۆ  ڤیستیڤاڵی كان و بڕیار وایه‌ 14 ی مانگی شه‌شی ئه‌مساڵ نمایش بكرێت.


AM:10:07:21/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 6764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌