زانایان بۆیان دەرکەوتووە وشککردنەوەی مێژوویی زەوییە شێدارەکان ڕۆڵێکی گەورەی لە گەرمبوونی جیهاندا هەبووە
وێستگە ستایل-
زانایان بۆیان دەرکەوتووە وشککردنەوەی مێژوویی زەوییە شێدارەکان ڕۆڵێکی گەورەی لە گەرمبوونی جیهاندا هەبووە
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
توێژینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری Nature بڵاوکراوەتەوە ئاشکرای دەکات وشککردنەوەی زەوییە شێدارەکان (پیتلاندەکان) بۆ کشتوکاڵ و چالاکییە مرۆییەکان، بەشدارییەکی درێژخایەن و بەرچاوی لە گەرمبوونی گۆی زەویدا هەبووە.
زەوییە پیتلاندەکان بە درێژایی هەزاران ساڵ بڕێکی زۆر کاربۆن لە خۆیاندا کۆگا دەکەن، بەڵام کاتێک وشک دەکرێنەوە ماددە ئەندامییەکانیان شی دەبنەوە و گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن بەرەو بەرگەهەوا دەردەدەن. بە لێکۆڵینەوە لە گۆڕانکارییەکانی نێوان ساڵانی 1800 بۆ 2020، توێژەران خەمڵاندوویانە ئەم پڕۆسەیە نزیکەی 2.7%ـی کۆی کاریگەریی گەرمبوونی سەردەمی پیشەسازیی پێکهێناوە هێشتنەوەی زەوییە وشککراوەکانی ئێستا بەبێ فراوانکردنی زیاتریش دەکرێت تا ساڵی 2100 بەشداریی کەڵەکەبوویان لە گەرمبووندا نزیکەی دوو هێندە بکات. لەم ڕوانگەیەوە زانایان گەڕاندنەوەی ئاستی ئاو و پاراستنی پیتلاندە ماوەکان بە هەنگاوێکی گرنگی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا دادەنێن.
گۆڤاری Nature، 25ی تشرینی دووەمی 2026.
PM:09:12:27/11/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه