‌بەبەردبووە دێرینەکانی مرۆڤ بەڵگەی بوونی چەندین کۆمەڵەی مرۆیی جیاواز لە چین ئاشکرا دەکەن

وێستگە ستایل-

بەبەردبووە دێرینەکانی مرۆڤ بەڵگەی بوونی چەندین کۆمەڵەی مرۆیی جیاواز لە چین ئاشکرا دەکەن


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


توێژینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری زانستیی «نەیچەر» بڵاوکراوەتەوە، بەڵگەی دۆزیوەتەوە کە ئاماژە بەوە دەکات کۆمەڵە جیاوازەکانی مرۆڤی دێرین ڕۆژێک لە ڕۆژان لە باشووری چین ژیاون.


توێژەران لێکۆڵینەوەیان لە چوار ددانی بەبەردبوو کردووە کە لە دوو ئەشکەوتی ناوچەی گوانگشی دۆزراونەتەوە. شیکارییەکانیان بەڵگەی بوونی «دێنیسۆڤانەکان»ی دەستنیشان کردووە کە کۆمەڵەیەکی لەناوچووی مرۆڤی دێرینن، شانبەشانی کۆمەڵەیەکی دیکەی مرۆڤی کۆن کە هێشتا نەناسراوەتەوە. دۆزینەوەکە زانیاری نوێ لەبارەی پەرەسەندنی مرۆڤەوە دەبەخشێت و پێشنیازی ئەوە دەکات کە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لە سەردەمی پێش مێژوودا ماڵی هەمەجۆرییەکی گەورەتری کۆمەڵە مرۆییەکان بووە وەک لەوەی پێشتر زانرابوو.


گۆڤاری نەیچەر – 25ی تشرینی دووەمی 2026


PM:08:37:26/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل