‌لۆڤەر ئەبوزەبی پێشانگایەکی بۆ پاراستنی کەلەپووری کولتووریی جیهانی کردەوە

وێستگە ستایل-

لۆڤەر ئەبوزەبی پێشانگایەکی بۆ پاراستنی کەلەپووری کولتووریی جیهانی کردەوە


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


مۆزەخانەی لۆڤەر ئەبوزەبی پێشانگایەکی گەورەی کردەوە کە تێیدا تیشک دەخاتە سەر

چۆنیەتی پاراستنی کەلەپووری کولتووری لە لایەن کۆمەڵگەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە لە بەرامبەر ململانێکان، کارەساتە سروشتییەکان و گۆڕانی کەشوهەوا.


پێشانگاکە بە ناونیشانی «میراتی زیندوو: پاراستنی کەلەپوور، بنیاتنانی هیوا» بەڕێوەدەچێت و نزیکەی 50 پارچەی گرنگی لە هەشت وڵاتی جیاوازەوە کۆکردووەتەوە، کە شوێنەوارە دێرینەکان، دەستنووسە مێژووییەکان، جلوبەرگی نەریتی و بەرهەمە هونەرییە هاوچەرخەکان لەخۆدەگرێت. ئەم پێشانگایە بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی «ئەلیف» (ALIPH) ڕێکخراوە و گرنگی بە ڕۆڵی بەرچاوی پسپۆڕانی پاراستنی شوێنەوار و کۆمەڵگەکان (ALIPH) ڕێکخراوە و گرنگی بە ڕۆڵی بەرچاوی پسپۆڕانی پاراستنی شوێنەوار و کۆمەڵگەکان


دەدات لە هێشتنەوەی مێژوودا بۆ نەوەکانی داهاتوو. بڕیارە پێشانگاکە تا 25ـی نیسانی 2027 بەردەوام بێت.


ڕۆژنامەی زە ناشناڵ (The National)


PM:09:32:25/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 60 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل