‌تەقینەوەی گڕکانێک نزیکەی ٥٠ هێکتار زەوی نوێ لە نزیک دوورگەی ئیۆ جیمای ژاپۆن دروست دەکات

وێستگە ستایل-

تەقینەوەی گڕکانێک نزیکەی ٥٠ هێکتار زەوی نوێ لە نزیک دوورگەی ئیۆ جیمای ژاپۆن دروست دەکات


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


تەقینەوەی گڕکانێک لە ژێر ئاوەکانی زەریای هێمندا شێوەی کەناراوەکانی دوورگەی "ئیۆ جیما"ی ژاپۆنی بە شێوەیەکی بەرچاو گۆڕیوە و نزیکەی ٥٠ هێکتار زەوی نوێی لە نزیک کەناراوەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی دوورگەکە دروست کردووە.


چاودێرییەکانی مانگە دەستکردەکانی ناسا و ئیدارەی نیشتمانیی زەریا و بەرگەهەوای ئەمریکا (NOAA) بەدواداچوونیان بۆ چالاکییە گڕکانییەکانی ناوچەکە کردووە و دروستبوونی بەشێکی نوێی کەناراویان ئاشکرا کردووە کە بە دوورگەکەوە لکاوە، هەروەها هێزی کەناراوەکانی ژاپۆن لە ١٦ی تشرینی دووەمدا دروستبوونی ئەو زەوییە نوێیەی پشتڕاست کردەوە. ئەم ڕووبەرە نوێیە نزیکەی لەسەدا ١.٧ی قەبارەی پێشووی دوورگەکە پێکدەهێنێت و توێژەران بەردەوامن لە چاودێریکردنی گۆڕانکارییە جوگرافییەکان چونکە پێکهاتە گڕکانییەکان لە بەرامبەر شەپۆلەکانی زەریا و داخوراندا لاوازن، هاوکات ئەم ڕووداوە نموونەیەکی دیکەیە بۆ چۆنیەتی گۆڕینی خێرای ڕووی زەوی و دروستبوونی پێکهاتەی جیۆلۆجی نوێ لە ڕێگەی چالاکییە گڕکانییەکانی ژێر ئاوەوە.


ناسا ساینس


PM:08:18:24/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 32 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل