‌دۆزینەوەی ئاوریشمی دێرین لە ناوچەی "سانشینگدوی"ی چین پرسیار لەبارەی نووسینی سەرەتایی دەوروژێنێت

وێستگە ستایل-

دۆزینەوەی ئاوریشمی دێرین لە ناوچەی "سانشینگدوی"ی چین پرسیار لەبارەی نووسینی سەرەتایی دەوروژێنێت


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


توێژینەوە شوێنەوارناسییەکان لە ناوچەی سانشینگدویی چین بەڵگەی بوونی ئاوریشمی دێرینیان لەسەر 101 پارچە شوێنەواری مێژوویی ئاشکرا کردووە، کە تێڕوانینی نوێ سەبارەت بە پێشکەوتنی تەکنەلۆجی و کولتووریی شارستانیەتی دێرینی "شو" دەخەنە ڕوو.


دۆزینەوەکان بریتین لە پارچە برۆنز، عاج، یەشم و زێڕ کە پاشماوەی ئاوریشمیان پێوەیە. توێژەران پێشبینی دەکەن ئەم قوماشە چنراوە پێشکەوتووە وەک ڕووکارێک بۆ پەیوەندیی نووسراوی سەرەتایی بەکارهێنرابێت.


ئەم ئەگەرە گرنگییەکی تایبەتی هەیە چونکە ماددە ئەندامییەکانی وەک ئاوریشم بە دەگمەن بۆ هەزاران ساڵ دەمێننەوە. هەرچەندە هیچ پیتێکی نووسراو لەسەر ماددەکە نەدۆزراوەتەوە، بەڵام ئەنجامەکان دەکرێت هاندەر بن بۆ توێژینەوەی زیاتر لەبارەی نووسین، چنین و سیستەمەکانی پەیوەندیکردنی چینی دێرین.


ساوس چاینا مۆرنینگ پۆست – دۆزینەوەی ئاوریشمی سانشینگدوی


PM:10:50:22/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 56 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل