ئێلا لانگلی شەش خەڵات لە ڕێوڕەسمی خەڵاتەکانی کۆمەڵەی میوزیکی کەنتری دەباتەوە
وێستگە ستایل-
ئێلا لانگلی شەش خەڵات لە ڕێوڕەسمی خەڵاتەکانی کۆمەڵەی میوزیکی کەنتری دەباتەوە
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
گۆرانیبێژی ئەمریکیی میوزیکی کەنتری، ئێلا لانگلی، بووە گەورەترین براوەی شەستەمین خولی خەڵاتەکانی کۆمەڵەی میوزیکی کەنتری (CMA) لە شاری ناشڤیل.
ئەم ڕێوڕەسمە ساڵانەیە یەکێکە لە دیارترین بۆنە میوزیکییەکانی ئەمریکا کە تێیدا باشترین هونەرمەندان و بەرهەمەکانی میوزیکی کەنتری خەڵات دەکرێن.
لانگلی توانی شەش خەڵات بباتەوە، لەوانە خەڵاتی باشترین هونەرمەندی ساڵ، باشترین گۆرانیبێژی ئافرەتی ساڵ و باشترین ئەلبوومی ساڵ بۆ ئەلبوومی "Dandelion".
هاوکات گۆرانیی "Choosin’ Texas"ـی ئەم هونەرمەندە لە پۆلینە سەرەکییەکاندا سەرکەوتنی بەدەست هێنا و هەردوو خەڵاتی گۆرانیی ساڵ و تاکگۆرانیی ساڵی بردەوە.
ئەم دەستکەوتە وایکرد ئێلا لانگلی ببێتە درەوشاوەترین ئەستێرەی ئەمساڵی خەڵاتەکانی میوزیکی کەنتری.
کەناڵی ئەی بی سی نیوز (ABC News)
PM:11:41:19/11/2026
ئهم بابهته 24
جار خوێنراوهتهوه