‌پێشبینی دەکرێت دەردانی گازی کاربۆن لە سووتەمەنیی بەردینی لە ساڵی ٢٠٢٦دا کەمێک داببەزێت

وێستگە ستایل-

پێشبینی دەکرێت دەردانی گازی کاربۆن لە سووتەمەنیی بەردینی لە ساڵی ٢٠٢٦دا کەمێک داببەزێت


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


هەڵسەنگاندنێکی نوێی زانستیی نێودەوڵەتی ئاماژە بەوە دەکات کە دەردانی گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە سووتەمەنییە بەردینییەکان لە ساڵی ٢٠٢٦دا کەمێک دادەبەزێت، بەڵام توێژەران هۆشداری دەدەن کە ئەم کەمبوونەوەیە بەستراوەتەوە بە ئاڵۆزییەکانی بازاڕی

وزەوە نەک سەرکەوتنی سیاسەتەکانی کەشوهەوا.


بەپێی پڕۆژەی جیهانیی کاربۆن، پێشبینی دەکرێت دەردانی کاربۆن لە سووتەمەنییە بەردینییەکان بگاتە نزیکەی ٤٢.٢ ملیار تۆن لە ساڵی ٢٠٢٦دا، کە ئەمەش دابەزینێکە بە

ڕێژەی ٠.٤٪ بە بەراورد بە ساڵی پێشووتر.


توێژەران بەشێکی زۆری ئەم دابەزینە بۆ پچڕانی هەناردەی نەوت دەگەڕێننەوە بەهۆی شەڕی ئێران و داخستنی گەرووی ستراتیژیی هورمز؛ دەردانی گازی پەیوەست بە نەوت بە ڕێژەی نزیکەی ٢٪ و گازی سروشتی بە ڕێژەی ٠.٣٪ کەمیکردووە، لە کاتێکدا دەردانی خەڵووز بە نزیکەی ٠.٦٪ بەرزبووەتەوە.


سەرەڕای کەمبوونەوەی دەردانی سووتەمەنییە بەردینییەکان، کۆی گشتیی دەردانی گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە جیهاندا بە نزیکەی ١٪ زیادی کردووە، کە هۆکارەکەی بۆ لەناوبردنی دارستانەکان و ئاگرکەوتنەوەکانی دەستی مرۆڤ لە زۆنگاوەکاندا دەگەڕێتەوە.


زانایان جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئاڵۆزییە کاتییە ئابووری و جیۆپۆلەتیکییەکان ناتوانن جێگرەوەی وەبەرهێنانی درێژخایەن بن لە بواری وزەی نوێبووەوە و گەشەپێدانی بەردەوامدا.


پڕۆژەی جیهانیی کاربۆن (Global Carbon Project)


PM:11:44:10/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 40 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل