‌مۆزەخانەی نیشتمانیی زاید بەرنامەیەکی کلتووری بۆ زیندووکردنەوەی کەلەپووری ڕاوەباز دەستپێدەکات

وێستگە ستایل-

مۆزەخانەی نیشتمانیی زاید بەرنامەیەکی کلتووری بۆ زیندووکردنەوەی کەلەپووری ڕاوەباز دەستپێدەکات


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


مۆزەخانەی نیشتمانیی زاید لە شاری ئەبووزەبی بەرنامەیەکی کلتووریی تایبەتی بۆ مانگەکانی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەم ڕاگەیاند، کە تایبەتە بە مێژوو و گرنگیی کەلەپووری ڕاوەباز لە کۆمەڵی ئیماراتیدا.


ئەم بەرنامەیە لەژێر ناونیشانی "ڕاوەباز: کەلەپوورێکی زیندوو" بەڕێوەدەچێت، و ئامانجی ئاشناکردنی نەوەی نوێ و گەشتیارانە بە بەها کۆنەکان، ڕاهێنانی باڵندەکان و ئەو زانیارییە ژینگەییانەی لە باپیرانەوە بە میرات ماونەتەوە.


چالاکییەکان چەندین وۆرکشۆپی پەروەردەیی، گەشتی ڕێبەری لەناو مۆزەخانە و بەرنامەی کارلێککارانە بۆ خێزانەکان لەخۆدەگرن، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە لە پەیوەندیی نێوان ڕاوکەر و بازەکان تێبگەن.


ڕاوکردن بە باز تەنها هۆکارێک نەبووە بۆ پەیداکردنی خۆراک لە نیمچەدوورگەی عەرەبی، بەڵکو سیمبوولێک بووە بۆ فێربوونی ئارامگری، لێبوردەیی و دروستکردنی ڕێز بەرامبەر بە سروشت و ژیانی کێوی.


هاوکات لەگەڵ ئەمەشدا، مۆزەخانەکە کۆنفرانسێکی تایبەت بۆ بەهێزکردنی گەیشتنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بە ناوەندە کلتوورییەکان ڕێکخستووە تا کلتوور بۆ هەمووان بەردەست بێت.


دەستەی کلتوور و گەشتوگوزاری ئەبووزەبی


PM:11:27:04/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل