‌توێژینەوەیەکی ٢٤ ساڵە زیادبوونی کێشی لەش بە پیریی خێراتری مێشکەوە دەبەستێتەوە

وێستگە ستایل-

توێژینەوەیەکی ٢٤ ساڵە زیادبوونی کێشی لەش بە پیریی خێراتری مێشکەوە دەبەستێتەوە


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


توێژەرانی زانکۆی جۆرجیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پەیوەندییەکی ئەگەرییان لە نێوان کێشی زیادەی لەش و خێراتربوونی کەمبوونەوەی توانای ناسینەوە دۆزیوەتەوە.


لە چوارچێوەی ئەم توێژینەوە ٢٤ ساڵییەدا، چاودێریی زیاتر لە ٨،٢٠٠ کەسی سەروو تەمەن ٥٠ ساڵ کراوە و دەرکەوتووە بەرزبوونەوەی پێوەری کێشی لەش پەیوەستە بە لاوازبوونیبخێرای بیرگە، سەرنجدان و بڕیاردان.


ئەم کاریگەری و دابەزینە زیاتر لە نێو ئەو کەسانەدا بەدی کراوە کە تەمەنیان لە سەرووی ٦٥ ساڵەوەیە.


قەڵەوی هۆکارێکە بۆ دروستبوونی هەوکردنی درێژخایەن و گرفتەکانی دەمار و خوێنبەرەکان، کە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر تەندروستیی خانەکانی مێشک دادەنێن.


زانایان دووپاتی دەکەنەوە کە توێژینەوەکە تەنها پەیوەندییەکی هاوبەش نیشان دەدات، نەک ئەوەی بسەلمێنێت کە کێشی زیادە هۆکاری ڕاستەوخۆی لەدەستدانی توانای مێشکە، بەڵام جەخت لە کۆنتڕۆڵکردنی کێش دەکەنەوە.


Reference: ScienceDaily – November 2, 2026.


PM:08:18:02/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل