دیپ پێرپڵ کۆنسێرتەکانی ئەڵمانیای بەهۆی نەخۆشکەوتنی گۆرانیبێژەکەی دواخست
وێستگە ستایل-
دیپ پێرپڵ کۆنسێرتەکانی ئەڵمانیای بەهۆی نەخۆشکەوتنی گۆرانیبێژەکەی دواخست
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
گرووپی بەناوبانگی ڕۆکی بەریتانی "دیپ پێرپڵ" دوو کۆنسێرتی دیاریکراوی خۆی لە ئەڵمانیا بەهۆی ڕەوانەکردنی ئیان گیلانی گۆرانیبێژی سەرەکی بۆ نەخۆشخانە دواخست.
بڕیاری دواخستنەکە دوای ئەوە هات کە گیلانی تەمەن ٨١ ساڵ لە ٣١ی تشرینی یەکەمدا بەهۆی بارودۆخێکی لەناکاوی تەندروستییەوە لە نەخۆشخانە خەوێندرا.
کۆنسێرتە دواخراوەکان بریتی بوون لە کۆنسێرتی شاری لایپزیگ و هامبۆرگ، گرووپەکەش داوای لێبوردنی لە هەوادارانی کرد و ڕایگەیاند کە بلیتە کڕدراوەکان بۆ کاتی نوێ بە کارایی دەمێننەوە.
ئیان گیلان لە ساڵی ١٩٦٩ەوە دەنگی سەرەکیی دیپ پێرپڵ بووە و ڕۆڵێکی بەرچاوی لە مێژووی مۆسیقای ڕۆک و سەرکەوتنی گۆرانییە ناودارەکانی ئەو گرووپەدا هەبووە.
تا ئێستا وردەکاریی زیاتر لەبارەی جۆری نەخۆشییەکەی ئاشکرا نەکراوە و تیمی بەڕێوەبردنی گرووپەکە سەرقاڵی دیاریکردنی بەرواری نوێن بۆ سازکردنی نمایشەکان.
ماڵپەڕی فەرمیی دیپ پێرپڵ، گۆڤاری NME.
PM:11:46:01/11/2026
ئهم بابهته 180
جار خوێنراوهتهوه