‌قەتەر خەڵاتێکی نوێی توێژینەوە بۆ خوێندکاران و توێژەرانی کۆمەڵایەتی ڕادەگەیەنێت

وێستگە ستایل-

قەتەر خەڵاتێکی نوێی توێژینەوە بۆ خوێندکاران و توێژەرانی کۆمەڵایەتی ڕادەگەیەنێت


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


دامەزراوەی کاری کۆمەڵایەتیی قەتەر یەکەمین خولی "خەڵاتی توێژەری کۆمەڵایەتی" بە مەبەستی هاندانی لێکۆڵینەوەی زانستی و چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان ڕاگەیاند.


ئامانجی ئەم هەنگاوە بەستنەوەی توێژینەوەیە بە لایەنی کردارەکی بۆ بەرزکردنەوەی کوالێتیی ژیانی تاک، خێزان و کۆمەڵگە.


پێشبڕکێکە سێ بەشی سەرەکی لەخۆدەگرێت: خوێندکارانی ئامادەیی، خوێندکارانی زانکۆ و توێژەرانی باڵا، لەگەڵ پسپۆڕانی بواری کۆمەڵایەتی، کە خەڵاتی دارایی تا ٥٠ هەزار ڕیاڵ پێشکەش دەکرێت.


تەوەرەکان تیشک دەخەنە سەر گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان، جێگیریی خێزان، پاراستنی کۆمەڵایەتی و پێداویستییەکانی توێژە لاوازەکان، وەرگرتنی داواکاریش تا ١٥ی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت.


دەستپێشخەرییەکە بایەخی توێژینەوەی زانستی لە دەستنیشانکردنی کێشەکان و داڕشتنی سیاسەتی گشتیی گونجاو لە وڵاتدا نیشان دەدات.


ئاژانسی هەواڵی قەتەر (QNA).


PM:11:43:01/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل