‌قەتەر پێشانگایەک دەکاتەوە کە ئەدەبیاتی عەرەبی دەگۆڕێت بۆ مۆدە و هونەری هاوچەرخ

وێستگە ستایل-

قەتەر پێشانگایەک دەکاتەوە کە ئەدەبیاتی عەرەبی دەگۆڕێت بۆ مۆدە و هونەری هاوچەرخ


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


مۆزەخانەی نیشتمانیی قەتەر پێشانگایەکی هونەریی نوێی لەژێر ناوی "ئەفسانە لە مۆدەدا ٢٠٢٦" کردەوە کە ئەدەبی کلاسیکی عەرەبی لەگەڵ دیزاینی سەردەمیانە تێکەڵ دەکات.


پێشانگاکە لە پەڕتووکی ناوداری "وحی القلم"ی نووسەر و شاعیری ناسراوی میسری مستەفا سادق ئەلڕافعی ئیلهامی وەرگرتووە.


پڕۆژەکە بە بەشداریی حەوت دیزاینەری فاشیۆن و ٣٠ هونەرمەندی شێوەکاری بەڕێوەدەچێت، کە بیرۆکەکانی پەڕتووکەکەیان بە پۆشاک، تابلۆ، نەخشاندن و کاری تێکەڵاو بەرجەستە کردووە.


ئەم چالاکییە بەشێکە لە دەستپێشخەریی "یەک پەڕتووک، یەک دەوحە"ی کتێبخانەی نیشتمانیی قەتەر و تا ٢٨ی تشرینی دووەم بۆ سەردانیکەران کراوە دەبێت.


پێشانگاکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەکرێت ئەدەبیاتی دەوڵەمەندی عەرەبی لە چوارچێوەی نووسین تێپەڕێت و ببێتە ئیلهامبەخش بۆ هونەری هاوچەرخ.


ئاژانسی هەواڵی قەتەر (QNA)، مۆزەخانەی نیشتمانیی قەتەر.


PM:11:42:01/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل