کانێکی مس لە سەردەمی برۆنزدا لە ئیسپانیا چالاکییە پیشەسازییە کۆنەکان ئاشکراندەکات
وێستگە ستایل-
کانێکی مس لە سەردەمی برۆنزدا لە ئیسپانیا چالاکییە پیشەسازییە کۆنەکان ئاشکراندەکات
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
شوێنەوارناسان مێژووی چالاکییەکانی کانێکی دەرهێنانی مس لە باشووری ڕۆژئاوای ئیسپانیا بۆ کۆتاییەکانی سەردەمی برۆنز دەگەڕێننەوە، کە سەرچاوەیەکی گرنگی کانزاکان بووە لە ئەورووپای پێش مێژوودا.
لێکۆڵینەوەکە لە کانی لاس مینیلاس ئەنجامدراوە، کە بەڵگەی بەرچاو لەسەر دەرهێنان وببەرهەمهێنانی مس لە قۆناغە دێرینەکانی مرۆڤایەتیدا دەخاتە ڕوو.
توێژینەوەکان دەریدەخەن کە کاری کانزاکاری لە نێوان ساڵانی ١٣٥٠ بۆ ٧٥٠ پێش زایینبئەنجامدراوە؛ هەروەها دۆزینەوەی تەکنیکی بەکارهێنانی ئاگر بۆ نەرمکردنی بەرد، خەندەقەکانی دەرهێنان و گوندێکی نزیک لە کانەکە، دەریدەخەن کە کرێکاران شێوازینپراکتیکی پێشکەوتوویان بۆ دەرهێنانی مس لە بەردی ڕەق بەکارهێناوە.
کانزاکاری لە سەردەمی برۆنزدا بڕبڕەی پشتی ئابووری و سەربازی بووە، و ڕۆڵێکی بەرچاوی لە پەرەپێدانی ئامرازەکان و فراوانبوونی بازرگانی لە نێوان ناوچە جیاوازەکاندا هەبووە.
ئەم دۆزینەوەیە تێگەیشتن لە ئەندازیاریی کۆن، بەرهەمهێنانی کانزا و ئەو پەیوەندییە ئابوورییانە پتەوتر دەکات کە هەزاران ساڵ لەمەوبەر کۆمەڵگەکانی ئەورووپایان بەیەکەوە بەستبووەوە.
گۆڤاری ئۆنلاینی ئارکیۆلۆجی نیووز — ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦.
PM:11:48:29/10/2026
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه