‌ددانێکی فیلی ٧٠٠ هەزار ساڵە ژینگەی ونبووی سەردەمی پێش مێژوو دەردەخات

وێستگە ستایل-

ددانێکی فیلی ٧٠٠ هەزار ساڵە ژینگەی ونبووی سەردەمی پێش مێژوو دەردەخات


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


زانایان لە ڕێگەی لێکۆڵینەوە لە ددانێکی فیلی کۆنەوە کە لە ناوچەی جەسر بەناتی یەعقووب دۆزراوەتەوە، بەڵگەی نوێیان دەربارەی ژینگەی سروشتیی ٧٠٠ هەزار ساڵ لەمەوبەر ئاشکرا کرد.


ناوچەی توێژینەوەکە دەکەوێتە باکووری دەریای تەبەرییە، کە یەکێکە لە شوێنە سەرەکییەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە کۆچ و ژیانی مرۆڤە سەرەتاییەکان لە نێوانبکیشوەرەکاندا.


شیکارییە کیمیاییەکان، پشکنینە مایکرۆسکۆپییەکان و تۆوی ڕووەکە کۆنەکاننسەلماندوویانە کە ناوچەکە لەو سەردەمەدا دارستان، لەوەڕگە، زۆنگاو و ڕووباری بەخوڕی لەخۆگرتووە، لە کاتێکدا مرۆڤە سەرەتاییەکانیش لەوێ ژیاون و ئامرازی بەردینیان دروستکردووە.


ئەم جۆرە ناوچانە بەهۆی هەبوونی سەرچاوەی دەوڵەمەندی خۆراک و ئاوەوە، شوێنی لەباری مانەوە بوون بۆ گیانلەبەرە گەورەکان و مرۆڤ لە سەردەمە کۆنەکاندا.


دەرەنجامەکان یارمەتی توێژەران دەدەن تێبگەن چۆن سەرچاوە سروشتییەکان و ژینگەیبدێرین پشتیوانی مانەوە و کۆچی مرۆڤیان لە ئەفریقاوە بۆ کیشوەری ئۆراسیا کردووە.


ساینس دەیلی — توێژینەوەیەک لە زانکۆی تێل-های و توێژەرانی هاوبەش، ٢٩ی تشرینینیەکەمی ٢٠٢٦.


PM:11:48:29/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل