کانتۆڕێکی شاری پۆمپێی وردەکارییە تایبەتەکانی ژیانی ڕۆمانییە کۆنەکان ئاشکرا دەکات
وێستگە ستایل-
کانتۆڕێکی شاری پۆمپێی وردەکارییە تایبەتەکانی ژیانی ڕۆمانییە کۆنەکان ئاشکرا دەکات
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
شوێنەوارناسان دۆزینەوەیەکی ناوازەیان لە شاری پۆمپێی ڕاگەیاند، کە بریتییە لە کانتۆڕێکی جلوبەرگ کە لە کاتی تەقینەوە کارەساتبارەکەی چیای ڤیزۆڤ لە ساڵی ٧٩ی زایینیدا بە پارێزراوی مابووەوە.
شاری پۆمپێی لە ئیتاڵیا بەهۆی ئەوەی لە چەند کاتژمێرێکدا بە خۆڵەمێشی گڕکان داپۆشرا، دەیان کەرەستە و پاشماوەی سەردەمی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی بە شێوەیەکی دەگمەن پاراستووە.
ناوەڕۆکی دووبارە پێکەوەنراوی کانتۆڕەکە پێکهاتووە لە ئامرازەکانی جوانکاری و خۆڕێکخستن، دەفری بۆن، کەلوپەلی ناوماڵ، ٣٨ سکەی برۆنزی، لەگەڵ ملوانکەیەک کە چەندین مۆری تایبەت و تەلیسمی بچووکی پێوەیە.
ئەم کەرەستانە تیشک دەخەنە سەر ژیانی چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی ڕۆمان و نیشانی دەدەن کە هاووڵاتییان چۆن لە ماڵەکانیاندا ژیاون و گرنگییان بە باوەڕ و ڕازاندنەوە داوە.
جگە لە گێڕانەوەی ئەو کارەساتەی شارەکەی وێران کرد، ئەم دۆزینەوەیە دەروازەیەکی دەگمەن و ڕاستەوخۆ دەکاتەوە بەسەر ژیانی کەسی و ڕۆتینی ڕۆژانەی خەڵکی ئاسایی لەبسەردەمی ڕۆمانی کۆندا.
گۆڤاری ئۆنلاینی ئارکیۆلۆجی نیووز — ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦.
PM:11:47:29/10/2026
ئهم بابهته 144
جار خوێنراوهتهوه