کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە
وێستگە ستایل-
کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم ڕاگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و گۆڕانکاری لە پلەکانی گەرمادا ڕوودەدات.
بۆ ئەمڕۆ دووشەممە 26ی تشرینی یەکەمی 2026، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە هەوادا، هاوکات خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و لەنێوان 5 بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا بۆ باکووری خۆرهەڵات، مەودایببینین لەنێوان 7 بۆ 9 کیلۆمەتر دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ دووشەممە بەم شێوەیە دەبن: لە هەولێر 28 پلە، پیرمام 24 پلە، سلێمانی 27 پلە، چەمچەماڵ 29 پلە، دهۆک 26 پلە، زاخۆ 27 پلە، ئاکرێ 27 پلە، هەڵەبجە 29 پلە، گەرمیان 33 پلە، و لە حاجی ئۆمەران 17 پلەی سیلیزی دەبێت.
سەبارەت بە سبەی سێشەممە 27ی تشرینی یەکەمی 2026، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچەبهەوردا دەبێت، خێرایی با بە لەسەرخۆیی لەنێوان 5 بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بە ئاراستەی باکووری خۆرهەڵات دەبێت، مەودای بینین دەگاتە 8 بۆ 10 کیلۆمەتر و پلەکانیبگەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی سێشەممە بەم شێوەیە دەبن: لە هەولێر 28 پلە، پیرمام 25 پلە، سلێمانی 26 پلە، چەمچەماڵ 29 پلە، دهۆک 27 پلە، زاخۆ 28 پلە، ئاکرێ 28 پلە، هەڵەبجە 29 پلە، گەرمیان 34 پلە، و لە حاجی ئۆمەران 18 پلەی سیلیزی دەبێت.
لە کۆتاییەکانی وەرزی پاییزدا ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەکەونە بەر شەپۆلی کەشێکی فێنک و گۆڕانی بەردەوامی ئاراستەی با، کە تێیدا جیاوازییەکی بەرچاو لە پلەکانی گەرما لەنێوان ناوچە شاخاوییەکان و گەرمیان بەدی دەکرێت.
چاوەڕوان دەکرێت ئەم کەشوهەوا جێگیر و پاییزەییە تا ناوەڕاستی هەفتە لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم بەردەوام بێت بەبێ بوونی هیچ پێشبینییەک بۆ بارانبارین.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان
PM:12:36:26/10/2026
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه