‌دوو پەیکەری گەورەی فیرعەون ڕامسیسی دووەم لە میسر دۆزرانەوە

وێستگە ستایل-

دوو پەیکەری گەورەی فیرعەون ڕامسیسی دووەم لە میسر دۆزرانەوە


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


وەزارەتی گەشتوگوزار و شوێنەواری میسر تیمێکی پسپۆڕی ناردووە بۆ هەڵکۆڵین و لێکۆڵینەوە لە شوێنەکە. پەیکەرە گەورەکە لە بنەڕەتدا دەکرێت بەرزییەکەی نزیکەی ٨.٥ مەتر بووبێت، بەڵام بەشی زۆری لەناوچووە و سەر و بەشێک لە ستوونی پشتی ماوەتەوە.


پەیکەری دووەم نزیکەی ٢.٤ مەتر بەرزی هەیە. هێمای نووسراوی هیروگلیفی لەسەر پارچە بەردێکی گرانیتیی نزیک شوێنەکەدا ناوی ڕامسیسی دووەم و ناونیشانی شاهانەکانی دەخاتەڕوو.


ڕامسیسی دووەم لە نزیکەی ساڵانی ١٢٧٩ تا ١٢١٣ پێش زایین حوکمی میسری کردووە و بە یەکێک لە فیرعەونە ناسراوەکانی بەهۆی پڕۆژەی بیناسازی و پەیکەرسازییەکانی دادەنرێت. ئەوەی ئەم شوێنە لە نزیکی پەرستگای ئیزیسە، دەتوانێت زانیاریی نوێ لەسەر گرنگیی ناوچەکە لە سەردەمی میسرە کۆنەکە ڕوون بکاتەوە.


PM:11:37:17/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل