مێشکی مرۆڤ لە کاتی بێهۆشکردنی تەواوەتیشدا دەتوانێت لە زمان و وشەکان تێبگات
وێستگە ستایل-
مێشکی مرۆڤ لە کاتی بێهۆشکردنی تەواوەتیشدا دەتوانێت لە زمان و وشەکان تێبگات
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
توێژەرانی کۆلێژی پزیشکی بەیلۆر ئاشکرایان کردووە کە مێشکی مرۆڤ تەنانەت لە ژێر بێهۆشکردنی گشتیدا دەتوانێت بەشێک لە شێوازەکانی زمان، پێکهاتەی وشەکان و دەنگەکان پڕۆسێس بکات.
زانایان لە ڕێگەی ئامێری پێشکەوتووی پشکنینەوە چاودێری چالاکیی دەمارەکانی بەشی هیپۆکامپۆسیان لە مێشکی نەخۆشە بێهۆشکراوەکاندا کردووە تا بزانن چ توانایەکی شیکردنەوەی زانیاری لە کاتی نائاگاییدا بە چالاکی دەمێنێتەوە.
تاقیکردنەوەکان دەریانخستووە دەمارەکان وەڵامی دەنگە چاوەڕواننەکراوەکان دەدەنەوە و چالاکییەکانیان جیاوازی لە نێوان ناو، کردار و هاوەڵناودا دەکات، هەروەها زانیارییان لەسەر پێشبینیکردنی ئەو وشانە هەڵگرتووە کە ئەگەری هەیە لە ڕستەکاندا بەدوای یەکدا بێن.
ئەم دۆزینەوەیە دەیسەلمێنێت کە پڕۆسێسکردنی زانیاری و هۆشیاری ئاگادارانە دوو شتی تەواو جیاوازن، چونکە شیکردنەوەی دەمارەکان مانای ئەوە ناگەیەنێت نەخۆش بە هۆشیاری لە گفتوگۆکان تێدەگات یان لە بیریدا دەمێنێتەوە.
ئەم ئەنجامانە دەتوانن لە داهاتوودا یارمەتیدەر بن لە پەرەپێدانی ئامێرەکانی پەیوەندی نێوان مێشک و کۆمپیوتەر بۆ ئەو کەسانەی بەهۆی نەخۆشی یان بریندارییەوە توانای ئاخاوتنیان لەدەستداوە.
کۆلێژی پزیشکی بەیلۆر (Baylor College of Medicine)
PM:11:18:15/10/2026
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه