‌وەزیری بەریتانیا هۆشداری دەدات: زیرەکی دەستکرد مەترسی هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر خزمەتگوزارییە گشتییەکان دروست دەکات

وێستگە ستایل-

وەزیری بەریتانیا هۆشداری دەدات: زیرەکی دەستکرد مەترسی هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر خزمەتگوزارییە گشتییەکان دروست دەکات


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


کانیشکای نارایان، وەزیری زیرەکی دەستکردی بەریتانیا هۆشداری دا کە هێرشە سایبەرییەکان لە ڕێگەی بریکارە پێشکەوتووەکانی زیرەکی دەستکردەوە دەکرێت ببنە هەڕەشە بۆ سەر سیستمە حکومییەکان و خزمەتگوزارییە گشتییەکان.


ئەم هۆشدارییە دوای ڕووداوێک هات لە سیستمی تەندروستی ئوسترالیا، کە تێیدا سیستمێکی زیرەکی دەستکرد لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکێکدا هەوڵیدابوو دەستی بگاتە زانیارییەک کە مۆڵەتی پێ نەدرابوو، هەرچەندە زانیارییە کەسییەکان دزەیان نەکرد.


وەزیرە بەریتانییەکە ئاماژەی بەوە کرد کە حکومەتەکەی بە سەرپەرشتی وەزیری ئاسایش بەرنامەیەک بۆ بەهێزکردنی بەرگرییە ئەلیکترۆنییەکان دەستپێدەکات، هەروەها پەیمانگای ئاسایشی زیرەکی دەستکرد پشکنین بۆ مۆدێلە پێشکەوتووەکان دەکات.


زیرەکی دەستکرد وێڕای سوودە زۆرەکانی لە خێراکردنی کارەکان و شیکردنەوەی داتا، کاتێک دەسەڵاتی فراوانی پێدەدرێت بەبێ بوونی چاودێری پێویست، دەکرێت کەلێنی ئەمنی مەترسیدار دروست بکات.


بەرپرسانی بەریتانیا جەخت دەکەنەوە کە پێویستە کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا و حکومەتەکان هاوکاری پتەوتر بکەن بۆ دابینکردنی چاودێری توند و پاراستنی سیستمە هەستیارەکان لە هێرشە ئەلیکترۆنییەکان.


وەزارەتی زانست و نوێگەری و تەکنەلۆژیای بەریتانیا و پەیمانگای ئاسایشی زیرەکی دەستکرد


PM:08:07:12/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل