‌کەرتی گەشتیاریی نێودەوڵەتی ئاراستە نوێیەکانی گەشتکردن بۆ ساڵی ٢٠٢٧ تاوتوێ دەکات

وێستگە ستایل-

کەرتی گەشتیاریی نێودەوڵەتی ئاراستە نوێیەکانی گەشتکردن بۆ ساڵی ٢٠٢٧ تاوتوێ دەکات


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


پێشەنگەکانی کەرتی گەشتیاری بە شێوەیەکی بەرچاو تیشک دەخەنە سەر گەشتە مێژووییەکان، میراتی کلتووری و ناوچە کەمتر ناسراوەکان وەک تەوەری سەرەکی لە پلاندانانی گەشتیاری بۆ ساڵی ٢٠٢٧، ئەوەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانیان بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێک کە لە گەشتە باوەکان بەرفراوانتر بێت.


کۆمپانیاکانی گەشتیاری خۆیان لەگەڵ داخوازی ئەو گەشتیارانە دەگونجێنن کە بەدوای بەستنەوەی پەیوەندییەکی مانادارن بە مێژووی ناوخۆیی، تەلارسازی، دابونەریت و خەڵکی ناوچەکە؛ لە هەمان کاتدا پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان و چیرۆکگێڕانەوەی ئۆنلاین یارمەتی شوێنەکان دەدەن تا بگەنە بینەرانی جیهانی.


بەپێی ڕاپۆرتێکی کەناڵی یورۆنیوز لە ٩ی تشرینی یەکەم، باس لە ئاراستە گەشتیارییە نوێیەکان کراوە کە گرنگیدانەوە بە ڕێڕەوە مێژووییەکان، شوێنەوارە کۆنەکان و ئەو شوێنانە دەگرێتەوە کە لە فیلمەکاندا دەرکەوتوون، هاوکات گرنگی بە ناساندنی خواردن و کلتووری ناوچەییش دەدرێت.


لە ساڵانی دوای کۆتاییهاتنی قەدەغەکانی کۆرۆناوە، گەشتیاریی بەکۆمەڵ بووە هۆی قەرەباڵغییەکی بێزارکەر لە پایتەخت و شارە گەورەکاندا، ئەمەش وایکرد زۆرێک لە گەشتیاران بەدوای شوێنی هێمنتر و ئەزموونی ڕاستەقینەتردا بگەڕێن.


ئەم گەشەسەندنە دەتوانێت دەرفەتی ئابووریی نوێ بۆ ناوچە بچووکەکان بڕەخسێنێت، بەڵام پێویستی بە پلاندانانی ورد هەیە تا ڕێگری لە قەرەباڵغیی لەڕادەبەدەر و زیانگەیاندنببە شوێنەوارە مێژووییەکان و کلتووری ناوچەکە بکرێت.


یورۆنیوز (Euronews)، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦


PM:11:45:09/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل