‌ئاماژەیەکی دەگمەنی هایدرۆجین و نایترۆجین ڕێگەیەکی نوێ دەداتە زانایان بۆ چاودێری پیسبوون

وێستگە ستایل-

ئاماژەیەکی دەگمەنی هایدرۆجین و نایترۆجین ڕێگەیەکی نوێ دەداتە زانایان بۆ چاودێری پیسبوون


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


زانایانی زانکۆی کالیفۆرنیا لە سانتا باربارا و لۆس ئەنجلۆس تەکنیکێکی نوێیانبپەرەپێداوە بۆ پێوانی ئەوەی چۆن سیستەمە ژینگەییەکان پاشماوەی پیسبوونی نایترۆجین پاک دەکەنەوە، ئەم ڕێگەیە پشت بە شێوازێکی دەگمەنی هاوتاکانی گازی نایترۆجین دەبەستێت.


نایترۆجین بۆ ژیان پێویستە، بەڵام بڕی زیادەی پەینی کیمیایی و ئاوی پاشەڕۆ دەبێتەبهۆی زیانگەیاندن بە ژینگە، ڕێژەی زۆری نایترۆجین لە ئاودا دەبێتە هۆی گەشەی قەوزە ژەهراوییەکان و کەمبوونەوەی ئۆکسجین، بەمەش ناوچەی مردوو بۆ ماسییەکان دروست دەبێت.


ئاستەنگی سەرەکی ئەوەیە کە گازی نایترۆجین بە شێوەیەکی سروشتی لە بەرگەهەواوە دەچێتە ناو ئاوەوە، ئەمەش دەستنیشانکردنی ئەو گازەی لەلایەن بەکتریاوە دروست دەبێت قورس دەکات، بەڵام ئەم تەکنیکە نوێیە لە ڕێگەی لێکۆڵینەوە لە جووتەکانی گەردیلەی نایترۆجین دەتوانێت جیاوازی لەنێوان هەردوو سەرچاوەکەدا بکات.


توێژەران تاقیکردنەوەیان لە چەندین ژینگەی وەک ئاوی ژێر زەوی، دەریاچە و کەناراوەکاندا ئەنجامدا، ئەنجامەکان دەریانخست کە گۆڕانی نایترۆجینی بەکتریایی لەو شوێنانەشدا هەستی پێدەکرێت کە بە ڕێگەی ئاسایی نەدەدۆزرایەوە.


ئەم تەکنیکە هێشتا بۆ چاودێری ڕۆژانە ئاڵۆزە بەڵام یارمەتی زانایان دەدات لەوە تێبگەن چۆن سروشت خۆی لە پیسبوون پاک دەکاتەوە، لە داهاتووشدا بەکاردێت بۆ داڕشتنیبستراتیژی باشتر بۆ پاراستنی ڕووبار و دەریاچەکان.


زانکۆی کالیفۆرنیا لە سانتا باربارا؛ زانکۆی لۆس ئەنجلۆس؛ زانستی ساینس.


PM:11:28:08/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل