دیاردەی ئێل نینیۆ بەهێزترین ئاستی تۆمار دەکات و مەترسی کەشوهەوای توند دروست دەکات
وێستگە ستایل-
دیاردەی ئێل نینیۆ بەهێزترین ئاستی تۆمار دەکات و مەترسی کەشوهەوای توند دروست دەکات
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
دیاردەی کەشوهەوایی ئێل نینیۆ لە زەریای هێمن بە شێوەیەکی بەرچاو بەهێز بووە و پێشبینیکارانی ئەمریکی دەڵێن ئەگەری زیاتر لە ٨٠٪ هەیە ببێتە بەهێزترین ئێل نینیۆ کە لە ساڵی ١٩٥٠ـەوە تۆمار کرابێت، پلەی گەرمیی ئاو لە هەندێک ناوچەدا گەیشتووەتەبئاستێکی پێوانەیی.
ئێل نینیۆ کاتێک ڕوودەدات کە ئاوی ڕووی زەریای هێمن بە شێوەیەکی نائاسایی گەرم دەبێت و سووڕی بەرگەهەوا لە سەرانسەری جیهاندا دەگۆڕێت، ئەمەش دەبێتە هۆی گۆڕینی شێوازی بارانبارین، کاریگەری لەسەر زریانەکان و دروستبوونی گەرمای توند لە ناوچە جیاوازەکاندا.
پێوانە نوێیەکان گەرمبوونی توند لە ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن نیشان دەدەن، تێکڕای پلەی گەرمیی ڕۆژانەی ئاو لە ناوچەی چاودێری "Niño 3.4" گەیشتووەتە ٨٦ پلەی فەهرەنهایت، هەروەها ئاوەکانی نزیک شیلی و پیرۆ زیاتر لە ٧ پلەی سیلیزی لە سەرووی ئاستی ئاساییەوە بوون.
کاریگەرییەکانی ئەم دیاردەیە لە ئێستاوە لە جیهاندا دەرکەوتوون، ئیندۆنیزیابرووبەڕووی وشکەساڵی و ئاگرکەوتنەوە بووەتەوە، لە هەندێک ناوچەی هیندستان بارانی وەرزی زۆر کەم بووە و لە هەندێک شوێنی تر لافاو دروست بووە، هاوکات چاوەڕوان دەکرێت زستانی کالیفۆرنیا زۆر باراناوی بێت.
زانایان جەخت دەکەنەوە کە بەهێزی ئێل نینیۆ بە واتای ڕوودانی هەمان کاریگەری لە هەموو شوێنێک نایەت، بەڵام ئەم گەرمبوونە نائاساییە وایکردووە حکومەتەکان و جووتیاران لە حاڵەتی ئامادەباشیدا بن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان.
نوا؛ سان فرانسیسکۆ کرۆنیکل؛ واشنتۆن پۆست.
PM:11:27:08/10/2026
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه