‌زانایان خێزانێکی تەواو نوێی مەرجانی "داری زێڕین" لە قوڵایی دەریادا دەدۆزنەوە

وێستگە ستایل-

زانایان خێزانێکی تەواو نوێی مەرجانی "داری زێڕین" لە قوڵایی دەریادا دەدۆزنەوە


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


زانایان لە کاتی لێکۆڵینەوە لە چیا ژێرئاوکەوتووەکانی کەناراوەکانی کۆستاریکا،بمەرجانێکی زەردی درەوشاوەیان دۆزییەوە کە ئەوەندە جیاواز بوو ناچار بوون خێزانێکینبایۆلۆجی تەواو نوێی بۆ دابمەزرێنن، مەرجانەکە لە سەدان مەتر لەژێر ڕووی زەریای هێمن دۆزراوەتەوە.


کۆمەڵە مەرجانەکان لە قوڵایی نێوان ٣٦٠ بۆ ٥٢٩ مەتر لە نزیک دوورگەی کۆکۆ دۆزراونەتەوە، بەرزی هەندێکیان دەگاتە زیاتر لە مەترێک و لقەکانیان هاوشێوەی دارێکینزێڕینی بچووک لە بنکەی دەریاکەدا بەرز دەبنەوە.


لە سەرەتادا توێژەران نەیانتوانی پۆلێنی ڕەچەڵەکی ئەم مەرجانە بکەن چونکە پشکنینی سێ جینە باوەکە ئەنجامی دژبەیەکی دەدا، بۆیە لە ڕێگەی زانستی جینۆمەوە سەدان جینیان پێکەوە بەراورد کرد بۆ دەستنیشانکردنی پێگەکەی.


ئەنجامە فراوانەکان دەریانخست کە ئەم مەرجانە ناچێتە ناو هیچ کام لە خێزانە ناسراوەکانی پێشوو، بۆیە زانایان خێزانێکی نوێ و رەگەزێکی نوێیان بۆ تۆمار کرد بە ناوی "Laurinque elenya"، ناوەکەش لە زمانی کوینیای نووسەر جەی ئاڕ ئاڕ تۆلکینبوەرگیراوە بەهۆی شێوە زێڕینەکەیەوە.


ئەم دۆزینەوەیە دەری دەخات کە هێشتا بەشێکی زۆر لە ژیانی ژێر دەریا نەزانراوە، ئەم مەرجانانە ژینگەیەکی گرنگ بۆ زیندەوەرانی تر دروست دەکەن بەڵام بەهۆی قوڵاییەکەیانەوە گەیشتن پێیان و لێکۆڵینەوە لەسەریان کارێکی سەختە.


ساینس دەیلی؛ پێن سۆفت؛ زووکیز.


PM:11:26:08/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل