وەزارەتی وزەی ئەمریکا هەشت کێشەی لەپێشینە بۆ کۆمپیوتەری کوانتۆم دیاری دەکات
وێستگە ستایل-
وەزارەتی وزەی ئەمریکا هەشت کێشەی لەپێشینە بۆ کۆمپیوتەری کوانتۆم دیاری دەکات
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
وەزارەتی وزەی ئەمریکا هەشت پرسی زانستی لەپێشینەی ڕاگەیاند بە ئامانجی ڕێنماییکردنی گەشەپێدانی کۆمپیوتەرە کوانتۆمییەکان لە داهاتوودا، پڕۆگرامەکە هەوڵ دەدات پێشکەوتنەکانی ڕەقەکاڵا و نەرمەکاڵا بە پرسیارە زانستییە گرنگەکانەوە ببەستێتەوە.
ئەم دەستپێشخەرییە کێشەی دیاریکراو دەخاتە بەردەم توێژەران تا بتوانن سوودی کۆمپیوتەرە کوانتۆمییەکانی پێ بپێون، لەبری ئەوەی تەنها سەرنج لەسەر دروستکردنیبئامێری بەهێز بێت، پڕۆگرامەکە دەپرسێت پێویستە ئەم سیستەمانە چ کێشەیەکی زانستی چارەسەر بکەن.
بوارە سەرەکییەکان بریتین لە کیمیا، زانستی ماددەکان، فیزیای گەردیلەیی و بیرکاری پراکتیکی، هەموو ئەم کێشانە پێویستیان بە هاوکێشە و ژماردنێکی ئێجگار قورس هەیە کەبکۆمپیوتەرە کلاسیکییەکان توانای جێبەجێکردنیان نییە.
پڕۆگرامەکە هەوڵی هەماهەنگیکردنی نێوان ڕەقەکاڵا، نەرمەکاڵا و توێژینەوەی زانستی دەدات تا زانایانی بوارە جیاوازەکان پێکەوە کار بکەن، بەمەش ئامێرەکان بۆ چارەسەری کێشەی کرداری پێشدەخرێن نەک تەنها بۆ نمایشکردنی تەکنەلۆژیا.
ئەم ڕاگەیاندنە گۆڕانکارییەکە لە شێوازی سەیرکردنی کۆمپیوتەری کوانتۆم، ئەگەر ئەم ئامێرانە تەنانەت بەشێکی کەمی ئەو پرسانەش چارەسەر بکەن، توانایەکی بێوێنە لەبدۆزینەوەی ماددەی نوێ و پێشکەوتنی فیزیادا دەهێننە کایەوە.
وەزارەتی وزەی ئەمریکا، نوسینگەی زانست.
PM:11:26:08/10/2026
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه