زانایان جۆرێکی نەزانراوی تیمساحی دێرین لە میسر ئاشکرا دەکەن
وێستگە ستایل-
زانایان جۆرێکی نەزانراوی تیمساحی دێرین لە میسر ئاشکرا دەکەن
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
زانایان لە ڕێگەی پشکنینی بەردبوویەکەوە کە لە نزیک شاری قاهیرە دۆزراوەتەوە، جۆرێکی نوێی تیمساحی دێرینیان دەستنیشان کرد، ئەمەش لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژووی پەرەسەندنی تیمساحە کۆنەکان هەڵدەداتەوە.
ئەم بەردبووە کە تەمەنی بە نزیکەی ٥٠ ملیۆن ساڵ مەزەندە دەکرێت، زیاتر لە سەدەیەک بوو بە هەڵە پۆلێن کرابوو و وابیردەکرایەوە کە سەر بە گرووپی گاریالی ساختەیە.
لە ڕێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پشکنینی سی تی سکان و بەراوردکردنی زیاتر لە ٣٠٠ تایبەتمەندی جەستەیی، توێژەران گەیشتنە ئەو بڕوایەی کە ئەم گیاندارە جۆرێکی تەواو سەربەخۆیە و ناویان نا (Herugavialis cairensis).
دۆزینەوەکە یارمەتیدەرە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە مێژووییانەی لەبارەی پەیوەندییە پەرەسەندنەکان و مێژووی جوگرافیی تیمساحەکان لەسەر گۆی زەوی هەبوون.
توێژەران دەڵێن تێگەیشتن لە هەمەجۆریی ژینگەیی کۆن دەتوانێت زانیاریی گرنگ دابین بکات بۆ لێکۆڵینەوە لە پەرەسەندن و ئەو ئاڵنگارییانەی لە سەردەمی ئێستادا لە پاراستنی تیمساحەکاندا ڕووبەڕوومان دەبنەوە.
توێژینەوە زانستی و شوێنەوارییەکان لە میسر
PM:11:36:07/10/2026
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه