تاریق عەتوی مۆزەخانەی تایت مۆدێرن دەگۆڕێت بۆ جیهانێکی کارلێککاری دەنگ
وێستگە ستایل-
تاریق عەتوی مۆزەخانەی تایت مۆدێرن دەگۆڕێت بۆ جیهانێکی کارلێککاری دەنگ
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
هونەرمەند، ئاوازدانەر و مۆسیقاژەنی لوبنانی، تاریق عەتوی، ئامادەکاری دەکات بۆ نمایشکردنی پڕۆژەیەکی گەورە لە مۆزەخانەی "تایت مۆدێرن"، کە لە ڕێگەیەوە هۆڵی تێرباینی مۆزەخانەکە دەگۆڕێت بۆ ژینگەیەکی کارلێککاری دەنگی.
کارەکەی عەتوی تێکەڵەیەکە لە ئامێرە مۆسیقییە دروستکراوەکان بە دەست، دەنگە ئەلیکترۆنییەکان، ژاوەژاوی ژینگەیی و بەشداریکردنی بینەران، کە ئەم پڕۆژەیەی لە چوارچێوەی "کۆمیسیۆنی هیۆندای" لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ تا ١١ی نیسانی ٢٠٢٧ لە مۆزەخانەکە بەردەوام دەبێت.
لە جیاتی مامەڵەکردن لەگەڵ سەردانکەران وەک بینەرێکی پاسیڤ، عەتوی بانگهێشتیان دەکات بۆ ئەوەی بجوڵێن، گوێ بگرن و کارلێک لەگەڵ بەرهەمەکاندا بکەن، بەو پێیەی دیدگا هونەرییەکەی لەوە دەکۆڵێتەوە کە چۆن دەنگ دەکرێت بە شێوەیەکی جەستەییش هەستی پێبکرێت هاوشانی بیستن.
ئەم پڕۆژەیە کاریگەرە بە مۆسیقای ئەزموونی و بزووتنەوەی "فڵەکسەس"، هاوکات ڕەنگدانەوەی بایەخدانی عەتوییە بە دەستڕاگەیشتن و هاوکاریی کۆمەڵایەتی، کە لە کارەکانی پێشوویدا پڕۆژەی هاوبەشی لەگەڵ خوێندکارانی کەڕ و کەمبیست و کۆمەڵگە جیاوازەکاندا ئەنجامداوە.
ئەم نمایشە دەریدەخات کە چۆن هونەری هاوچەرخ بە شێوەیەکی فراوان سنوورەکانی نێوان پەیکەرسازی، مۆسیقا، تەکنەلۆژیا و نمایش تێکدەشکێنێت.
سەرچاوە: گاردیان، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦.
PM:05:16:05/10/2026
ئهم بابهته 184
جار خوێنراوهتهوه