‌کەلێنێکی ئەمنیی مەترسیداری مۆبایلە زیرەکەکان تیشک دەخاتەوە سەر ئاسایشی سایبەریی مۆبایل

وێستگە ستایل-

کەلێنێکی ئەمنیی مەترسیداری مۆبایلە زیرەکەکان تیشک دەخاتەوە سەر ئاسایشی سایبەریی مۆبایل


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


کۆمپانیای گووگڵ ئاشکرای کردووە کە کەلێنێکی ئەمنی کە کاریگەری لەسەر هەندێک لە مۆبایلەکانی پیکسڵ هەبووە، لە هێرشە ئەلیکترۆنییە سنووردار و ئامانجدارەکاندا قۆستراوەتەوە؛ ئەم کەلێنە کە بە کۆدی CVE-2026-58704 ناسێنراوە، کاریگەری لەسەر نەرمەکاڵای پەیوەست بە مۆدێمی مۆبایلەکان هەبووە.


بە وتەی گووگڵ، کەلێنەکە بە شێوەیەکی ئەگەری ڕێگەی بە هێرشبەران دەدا سنوورە ئەمنییەکانی مۆدێمەکە تێپەڕێنن و دەستیان بە بەشەکانی دیکەی ئامێرەکە بگات؛ لە بەرامبەردا کۆمپانیاکە نوێکردنەوەیەکی بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بڵاوکردووەتەوە.


ئەم کەلێنە جێی سەرنج بوو چونکە بەپێی ڕاپۆرتەکان دەکرا بەبێ ئەوەی پێویست بکات خاوەنی مۆبایلەکە کلیک لەسەر لینکێک بکات یان پەڕگەیەک بکاتەوە، هێرشەکەی پێ ئەنجامbبدرێت؛ ئەم جۆرە هێرشانەش بە هێرشی "بێ کلیک" (zero-click) دەناسرێن.


ئەم ڕووداوە گرنگیی ڕۆژبەڕۆژی نوێکردنەوەی نەرمەکاڵاکان بۆ مۆبایلە زیرەکەکان دەردەخات؛ مۆبایلە مۆدێرنەکان بڕێکی زۆر لە زانیاریی کەسی لەخۆ دەگرن و بەردەوام بە ئینتەرنێتەوە بەستراونەتەوە، ئەمەش وادەکات کەلێنە ئەمنییەکان مایەی نیگەرانیی سەرەکیی بەکارهێنەران و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان بن.


توێژەرانی بواری ئاسایش بەردەوام هانی بەکارهێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکان دەدەن کە نوێکردنەوە فەرمییەکان بە خێرایی داببەزێنن، بەتایبەتی کاتێک کۆمپانیاکان ئەو کەلێنانە دەستنیشان دەکەن کە پێشتر لە هێرشەکاندا سوودیان لێ وەرگیراوە.


تێک کڕەنچ (TechCrunch)


AM:12:42:27/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل